Pages

۱۳۹۳ تیر ۷, شنبه

چۆنێتی‌ گۆرانكارییه‌كانی‌ نه‌شخه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ پێی‌ میدیاكانی‌ رۆژئاوا

چۆنێتی‌ گۆرانكارییه‌كانی‌ نه‌شخه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ پێی‌ میدیاكانی‌ رۆژئاوا
دوای ئەوەی چەکدارانی داعش وردە وردە چالاکییەکانی لە عێراق فراوانتر دەکا، میدیاکانی رۆژئاوا ھەڵسەنگاندن لەبارەی دووبارە گۆڕانگاری لە نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە ڕوو، بەپێی ئەو ھەڵسەنگاندنانە نەخشەکە بەپێی مەزھەبی و ئاینیی پارچە دەکرێ و ئەگەری پارچەبوونی عێراق بەھێزترە.


دوای ھەر گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکە، دەستکاریکردنی نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دوای چالاکییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دووبارە بووەوە بە رۆژەڤی میدیاکان.

نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئێستا دوای جەنگی جیھانی یەکەم، لە کۆبوونەوەی نێوان دێبلۆماسی فەڕەنسی فرانسوا جیۆرجێس پیکۆ و دێبلۆماسی ئینگلیز مارک سایکس دێ کە ئیمزایان لەسەر کردووە و بە ناوی رێککەوتنامەی سایکی پیکۆتو نەخشەکە داڕێژرا.

لەگەڵ زیادبوونی جوڵەی ناوچەکە، لایەنەکان بەپێی چاودێریکردنی بەرژەوەندییەکانیان لە رێککەوتنامەکە و دروستبوونی نەخشەی نوێ دەڕوانن.

چەند پێکهاتەیەک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رەخنە لەوە دەگرن کە سنووریان لەگەڵ مەزھەبی سونەیە، چونکە لەو وڵاتانە هەوڵی ئەوە دەدرێ چەندین مەزھەب و نەتەوەی جیاواز لەگەڵ ئەو سنوورە ژیان بکەن، ئەو سنوورانە لە ھەموو ساتێکدا ئامادەی تێکشکانە.

دوای داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، هەروەها بەھاری عەرەبی و رووداوە گەورەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دووبارە دەنگۆی نەخشەکێشانەوەی ناوچەکە بوو بە رۆژەڤ، تێڕوانینەکان لەسەر ئەو پرسە خرانەڕوو.

ئەو ھەڵسەنگاندنانە زۆرینەی کات لەسەر مەزھەب و ئاین و ناسنامە تێروانینی بۆکراوە، ھەروەھا باسکردنی دەوڵەتی نوێ ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو بۆچوونانە.

دروستبوونی قەیرانی دێبلۆماسی 

لەوانەیە بەناوبانگترین نەخشە ئەوەبێ کە جەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکی راڵف پێترێس بێ، کە وایکرد تورکیا بەیاننامەی ناڕەزایی لەسەری پێشکەش بە ناتۆ بکا.

لە وتارێکدا لە گۆڤاری ئارمێد فۆرسێس جۆرناڵ لە ساڵی ٢٠٠٦، ئەو نەخشەیە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا سەرجەم سنوورەکانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

لە کاتی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، ئەو نەخشەیە و پڕۆژەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە باس دەکرا، بەو ھۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ناچاری لێدوانێکیدا کە ھیچ ھەولێک لە ئارادا نییە بۆ گۆڕانکاری لە سنووری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

دوای بەھاری عەرەبی، میدیاکانی رۆژئاوا بەردەوام نەخشەی ھاوشێوەیان دەخستەوەڕوو لەبارەی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ھەروەھا دەرکەوتنی داعش لە سوریا و بەھێزبوونی لەو ناوچانە و گەڕانەوەی بۆ عێراق و فراوانکردنی چالاکییەکانی، دووبارە دەنگۆی ھەمان نەخشەی گۆڕانکاری خستەوە بەر باسی رۆژانە.

لە پێنج وڵاتەوە بۆ ١٤ وڵات

لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمس لە ئەیلولی ٢٠١٣ بابەتێک لە لایەن رۆژنامەنووس رۆبین رایتەوە بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا هاتووە سنوورەکان پێش ١٠٠ ساڵ لە لایەن ھێزی ئیستیعمارەوە دانراوە. نووسەرەکە دەڵێ، لە پێنج وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ١٤ وڵاتی نوێ دروست دەبێ. عێراقیشی دووبارە ھێناوەتەوە بەر باسی رۆژانەی جیھان.

لە نەخشەی گۆڕانکارییەکاندا، ھەریەک لە وڵاتانی سوریا، عێراق، لیبیا، یەمەن کە سنووری مەزھەبی و کلتووری جیاوازیان ھەیە، ئەگەری دروستبوونی وڵاتی نوێیان لێدەکرێ.

بەپێی نەخشەکە، بە درێژایی سنووری کەناری سوریا پێشنیاری دروستبوونی دەوڵەتی عەلەوی دەکرێ، بەشی باکووری وڵاتی سوریا بۆ کوردە و بەشێکی زۆری عێراقیش دەگرێتەوە، عێراقیش دەکرێ بە سێ پارچە بۆ کورد، عەرەبی سونە، عەرەبی شیعە.

لە وتارێکی دیکەدا رۆژنەمەنووس بین وینکلی باس لە نەخشە کۆنەکان دەکا، نووسەر پێیوایە دوای فراوانبوونی چالاکییەکانی داعش لە عێراق و ناوچەکە، ئەگەری پارچەبوونی عێراق بۆ سێ بەشەوە لە ھەموو کەرەتەکانی دیکە بەھێزترە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر