Pages

۱۳۹۳ تیر ۹, دوشنبه

رژیمی کۆماری پەتو سیداری ئیران هەرەشە لە کورد دەکات



رژیمی کۆماری پەتو سیداری ئیران هەرەشە لە کورد دەکات 
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كاتهه‌واڵ پرێسبه‌شێكی زۆر له‌ میداكانی ئێران هێرشی توند ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد.ئاژانسی هه‌واڵی ‌سیاست روز‌ی ئێرانی دوێنێ شه‌ممه‌ 28-6-2014 له‌ وتارێكیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد وئاماژه‌ی به‌وه‌دا:


 كوردستانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ، نابێ سه‌رۆكه‌كه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، له‌ بیریان نه‌چێ خاوه‌ن سنورێكی جوگرافی درێژن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا كه‌ ده‌توانێ له‌ داهاتوودا نائارامی به‌خۆوه‌ ببینێ.له‌ به‌شێكی تری ئه‌و وتاره‌دا هاتووه‌: مه‌سعودبارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ ئه‌و خاڵه‌ له‌به‌رچاو بگرێ كه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنوره‌ و دراوسێ بوون بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌. هه‌میشه‌ ئارامی سنور له‌ جوگرافیای سیاسیدا خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا.له‌به‌شێكی تردا نوسیویه‌تی هاورێ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كه‌ نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی عێراقیان پێیه‌، كێشه‌ و ئاریشه‌ی گه‌وره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاژانسی هه‌واڵی ‌سیاست روز‌ی ئێرانی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ پاڵ پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش یه‌كیان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دابه‌ش بكه‌ن.هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داعشدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێری، رۆژانی سه‌خت و دژوار چاوه‌ڕێی ده‌كات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر