Pages

۱۳۹۳ شهریور ۲۳, یکشنبه

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌ چوار عه‌شیره‌ت بۆ دژایه‌تیی‌ پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات

knn

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌ چوار عه‌شیره‌ت بۆ دژایه‌تیی‌ پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات

عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌‌
عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌، كۆبوونه‌وه‌ به‌ چوار سه‌رۆك عه‌شیره‌تی‌ سنوری‌ ناحیه‌كانی‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا و توبچ، ده‌كات و گه‌نجه‌كانیان له‌سه‌ر سوپای‌ عێراق داده‌مه‌زرێنێت و پڕچه‌كیان ده‌كات، هاوكات فه‌رمانیان پێده‌كات، ڕووبه‌ڕووی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌ و ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ست چه‌كدارانی‌ داعش، پاك بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هه‌واڵگریی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیی‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دیجله‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی‌ لوهه‌یب و كروی‌ و كوبه‌یسی‌ و جبور كۆبوه‌ته‌وه‌‌و ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌نجه‌كان و چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌و چوار عه‌شیره‌ته‌، له‌لایه‌ن سوپای‌ عێراقه‌وه‌ پڕچه‌ك بكرێن و له‌ سنوری‌ ناحیه‌كانی‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا و ناوچه‌ی‌ تبچ، بڵاوه‌یان پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌ به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ست گروپه‌چه‌كداره‌كانی‌ داعش، پاك بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد:  عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی‌، بڕیاری‌ داوه‌ له‌ ناحیه‌كانی‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا، هێزی‌ فریاكه‌وتن له‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌، دابمه‌زرێنێته‌وه‌‌و له‌ناوچه‌ی‌ توبچیش سریه‌ دروستبكات و ڕاسته‌خۆ بخرێنه‌ سه‌رسوپای‌ عێراق به‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوه‌وه‌.

 ڕونیشیكرده‌وه‌، هه‌ر چه‌كدارێكی‌ ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ كوژرابێت، مووچه‌ی‌ شه‌هیدانه‌یان له‌ سوپای‌ عێراق بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیه‌وه‌ چه‌كی‌ تازه‌ی‌ سوپای‌ عێراق، ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN ، گروپه‌چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ ناحیه‌كانی‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا و ناوچه‌ی‌ تبچ، به‌ته‌واوی‌ كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها ژماره‌یه‌كی‌ كه‌میان له‌و ناوچانه‌دا ماون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر