Pages

۱۳۹۳ شهریور ۲۳, یکشنبه

ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانى YPG له‌ تل عید ، تل مه‌عروف و ئه‌بوگایف له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش ده‌ستى به‌ ئۆپه‌راسیۆنى شۆرشگێرى کردووه‌ . ناوه‌نده‌که‌ رایگه‌یاند که‌ له‌گونده‌کانى رۆژئاواى سه‌رێکانیش یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌دژى ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ چالاکیه‌کى به‌کاریگه‌ریان ئه‌نجامداوه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند :"ئێواره‌ى رۆژى 13ى ئه‌یلول هێزه‌کانمان له‌به‌رامبه‌ر گونده‌کانى تل عید ، تل مه‌عروف و ئه‌بو گایفى سه‌ربه‌ تلحه‌میس ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش ده‌ستپێکردوه‌ ."
" رۆژى 13ى ئه‌یلول کاتژمێر 22:30 هێزه‌کانمان له‌نێوان گوندى نه‌گیرا و سیمات که‌ ده‌که‌ونه‌ باشوورى سه‌رێکانى له‌به‌رامبه‌ر گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا . له‌چالاکیه‌که‌دا ئۆتۆمبێلێکى ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ تێکشکێندرا و ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ش کوژران و برینداربوون . هه‌روه‌ها چه‌ته‌کان له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵیاندا بکه‌ونه‌ گوندى سیمات به‌ڵام هێزه‌کانمان به‌توندى وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و ناچارمان پاشه‌کشه‌بکه‌ن ."
"ئێواره‌ى رۆژى 13ى ئه‌یلول هێزه‌کانمان له‌دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌گوندى راویه‌ له‌ رۆژئاواى سه‌رێکانى چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا و له‌وێش ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون ."

ANF - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان/14.09.2014

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر