وەفیق سامەرائی: کە حسێن کامل لە مەسعود بارزانی توڕەبوو، بارزانی یەک وشەی نەوت بەڵام نەوشیروان مستەفا وەڵامی دایەوە
وەفیق سامەرائی پسپۆڕی ستراتیژی و هەواڵگریی عێراق گفتوگۆیەکی نێوان شاندی کوردی و حکومەتی بەعس ئاشكرا دەکات لە ساڵی ١٩٩١ لە بەغدا روویداوە و تیایدا حسێن کامل زاوای سەدام حسێن لە مەسعود بارزانی توڕەبووە.
وەفیق سامەرائی پسپۆڕی ستراتیژی و هەواڵگریی عێراق گفتوگۆیەکی نێوان شاندی کوردی و حکومەتی بەعس ئاشكرا دەکات لە ساڵی ١٩٩١ لە بەغدا روویداوە و تیایدا حسێن کامل زاوای سەدام حسێن لە مەسعود بارزانی توڕەبووە.
وەفیق سامەرائی لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەمشێوەیە باسی رووداوەکە دەکات '' لە گفتوگۆکانی ساڵی ١٩٩١ لەنێوان وەفدی عێراقی بەسەرۆکایەتی عیزەت دوری و وەفدی کوردی بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ، حسێن کامل لەناکاو زۆر توڕەبوو، دانیشتوو بێرییەکەی سەری لابرد، بەتوڕەیی قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی کرد و تۆمەتی خائین و بەکرێگیراوی دایە پاڵ بارزانی و پێی ووت، دەرت دەکەین بۆ حاجی ئۆمەران''.
سامەرائی لەبارەی هەڵوێستی بارزانییەوە دەڵێت '' بارزانی یەک ووشەی بە حسێن کامل نەوت، بەڵكو لەولاوە نەوشیروان مستەفا وەڵامێکی توندی حسێن کاملی دایەوە و بێدەنگی کرد، لەو ساتەوە هاوڕێیەتی نیوان من و نەوشیروان مستەفا دەستیپێکرد، کۆچی دوایی ئەو خەسارەتێکی گەورەبوو''.
حسێن کامل مێردی رەغەدی کچی سەدام حسێن بوو هەروەها وەزیری دروستکردنی کەلوپەلی سەربازی و فەرماندەی پاسەوانی کۆماری عێراق بوو، بەڵام دواتر لە دەستی رژێمی بەعس هەڵهات و خۆی گەیاندە وڵاتی ئوردون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر