Pages

۱۳۹۶ تیر ۲۵, یکشنبه

بۆچی "نا" بۆ ڕیفراندۆمەکەی مەسعودو ئەردۆغان؟!!



ئارام ئەحمەد aram ahmad
6 tim · 
بۆچی "نا" بۆ ڕیفراندۆمەکەی مەسعودو ئەردۆغان؟!!
سەرەتا هەمو کوردێک سەربەخۆیی دەخوازێت،تەنها بنەمالەی بارزانین دژی سەربەخۆین ودەیانەویت ئەو هەلە مێژوییەی بۆ کورد هاتۆتە پێشەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا پراکتیزە دەکرێت،شان بەشانی تورکیا زیندەبەچاڵ بکەن.

بنەمالەی بارزانی هەمیشە وەک ڕەگی خیانەت بە زۆر ناوی ئۆتۆنۆمیان هێناوە،دەنا مەلا مستەفا ڕازی بوە لە بلەو بارزان دابنیشێت و موچەیەکی بۆ ببڕنەوە،هیچ کات نە پیاوی شۆڕش بون نە ڕزگاری،تەنها داگیرکەران لە ناو کوردا چاندونیان بۆ ئەوەی کورد بە ئاواتەکانی خۆی نەگات،هەرکاتێک کورد نزیک دەبێتەوە لە ڕزگاری،ئەمان ڕاست دەبنەوەو لەناوی دەبەن.
مەسعود بارزانی لە یەکەم هەڵبژاردنی ساڵی 1992 دا دژی ئاڵای کوردوستان بوو،دژی دەولەت بو،بە پێی بەڵگەنامەکان،سیستەمی سەرۆکایەتی بۆیە دانا،تا خۆی ببێتە بە سەرۆک ولەگەڵ سەدام هەماهەنگی بکات و ببێتە شەریک لە حوکمڕانی عێراقدا.
لە بە ناو شۆڕشە نەخوێنەواریەکەی مەلا مستەفا،کەدەڵێن قازی ئاڵای تەسلیمی مەلا کردوە،تەنها بۆ یەک چرکە ئەو ئالایە هەڵنەکراوە، هەتا لە بارەگای مەلا مستەفاو لە ماڵی خۆیشیان.
ئەوەی مەسعود بۆ ڕیفراندۆم دەیکات:
بەعەمەلی دەیەوێت هەلبژاردن بە ناوی ڕیفراندۆم ڕێک بخات،ئەگەر بۆی مەیسەر بێت، نایەوێ هەلبژاردن بۆ پەڕلەمان وسەرۆکایەتی هەرێم بکرێت، ئەمیش لە پێناوی مانەوەی خۆیدایە وەک سەرۆکی هەرێم،ئاخر هیچ ڕێگایەک نەماوە بۆ مانەوەی جگە لەمە،ئەم هەڵپە هەڵپەی تەنها لە خود پەسەندیەوە هاتوەو دەیەوێت شتێک بە ناوی خۆیەوە ببچڕێت،تا دەسەلاتی بنەمالەیی باشتر بچەسپێنن بەسەر گەلەکەماندا.
مەلەفێکی گەورەی لە بەغداو لای هاوپەیمانەکان هەیە،کە بە ئاشکرا بەشداری کردوە لە کۆبونەوەکانی بەرەی سونە لە ئەردەن،ئەوان داعشیان هێناوەتە موسڵ و ناوچەکە،ئەوان ناوچەی شەنگاڵیان فرۆشتوە بە داعش وتورکیاو دەرگایان کردۆتەوە ڕو بە ڕۆژئاوا، کارەساتی کوبانێ بەرهەمی یاری مەسعودو تورکیا بو،ئەوان دەیان ویست،دەولەتێک بۆ سونەکان لە موسڵەوە تا کەرکوک،بە سەرۆکایەتی دەوڵەتی خەلافەی ئیسلامی، دەولەتێکی بنەمالەیی لە سلێمانی وهەولێرو دهۆک بۆ مەسعود ڕێک بخەن،ئەمە بە قازانجی بەرەی سونە دژی قەڵەمڕەوی شیعەکان بە ڕابەرایەتی ئێران دەبو.
دەوڵەتی سعود مۆرکی خۆیان دەدا لە عێراق و ناوچەکە،بە دژی ئێران و شیعەکان،بە تایبەت تورکیا،زۆرترین هەوڵی دا بۆ سەرکەوتنی ئەم یاریە بە قازانجی خۆی،لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم خەونەدا،سنورەکانی وەک سەردەمی عوسمانی فراوان دەبوەوە،هەم دەولەتی خەلافەی سونە مەزهەبی لەگەڵی دەبو، دەستی بەسەر موسڵ و کەرکوکدا دەگرت، هەم ئیماراتەکەی بنەماڵەی بارزانی، هەرسێ شاری سلێمانی وهەولێرو دهۆک بە غازو نەوتیەوە دەبوە هی خۆی، واتە هەردو ئەم دەوڵەتە وەک قوبرس دەکرایە تابعی تورکیای ئەردۆگانی، بەلام ئەوەی کە ڕویدا پێچەوانەی هاتنە دی،هەم ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دژی بون، هەم ئێران،ئەوەبو پاشەکشەیان پێکردن و داعش سات بەسات لەناو دەچێت و تورکیایش تاک دەکەوێتەوەو لاواز دەبیت.
ئەوەی کە مەسعود سالانیک دەیوت دەولەت ڕادەگەیەنم،قسەیەک نەبو هەروا لە خۆیەوە فڕێی بدات،قەولی پێدرابو،لە لایەن تورکیاو بەرەی سونەوە،ئەوەمان لە زمانی مەسعودەوە بیست بەرلە هاتنی داعش هەرەشەی لە مالکی کرد لە دهۆک و وتی"دەیبینن چیدەکەین"، هەڕەشەکەی هێنانی داعش بو،هەردوای هاتنی داعش دیسان وتی'ئێمە دراوسێی دەولەتی خەلافەتی ئیسلامین وئەوان دەولەتێکی بەهێزن"لێرەوەیە بنەمالەی بارزانی،بە ڕونی لەو هاوکێشەی هاتنی داعشەدا بەشداری کردوە،هەتا لە هاتنی داعش بۆ ناوچەی شەنگاڵ،کە زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری پارتی لێ بو،پاشەکشەیان کردو یەک فیشەکیان نەتەقاند، بینیمان دوهەفتە بەرلە هاتنی داعش،بۆ یەکەم جار چوە ئەو ناوچەیە بە ناوی "بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەو سەنگەرەکانەوە"،لەوێدا بە فەرماندەکانی وت لەهەر ئەگەرێکدا پاشەکشە بکەن،ئەوانیش بە بێ ئەوەی تەنها یەک فیشەک بتەقێنن،تا هەولێر ڕایان کرد،هەمو ئەم یاریانەیش بۆ بە قوبرس کردنی باشوری کوردوستان، بە مۆرکی تورکیاو ئیماراتک بۆ خۆی و بنەمالەکەی.
ئەمریکاو ڕوسیاو ئەورپایش بەڵگەکانیان لایە،بەڵام ئەوان کاتی خۆی پیشانی دەدەن و بەغدایش دەیەوێ وەک چەکێک مەسعودی پێ بداتە دادگا،ڕێی تێدەچێ مەسەلەی ڕیفراندۆم بۆ سوڵح ولێخۆش بون لە خۆی بەکار بهێێت،کە دەست لەو مەلەفانە هەڵبگرن،کە مەلەفی "کارەساتی ئێزیدیەکان و هێنانی داعشە"، ئەویش ڕیفراندۆم تەنها بۆ ئەم مەیلە بکات نەک سەربەخۆیی.
ئەوەی مەسعودی والێکردوە پێداگری بکات لەسەر ڕیفراندۆم بە دنە دانی تورکیایە،خودی پرۆژەکە هی ئەوانە،ببینن تورکیا و ئەردۆگان بەرامبەر ڕۆژئاواو باکور چۆنن وبەرامبەر قسەکانی مەسعود چەندە میهرەبان و بێدەنگن، کورد دەبێت لەم هاوکێشەیە تێبگات،ئەقڵ بەکار بهێنێت،ئەوان دەیانەوێ لە ڕێگای بنەمالەی بارزانیەوە ئاوات و ئامانجی سەدان سالەی گەلەکەمان زیندەبەچاڵ بکەن،کە سەربەخۆیی و ڕزگاریە.
تورکیا دەزانیت کە هاتنی ئەمریکا وهاوپەیمانەکان بۆ ناوچەکە لە شەڕی خلیجەوە، بۆ هەڵوەشانەوەو سەرلەنوێ داڕشتنەوەیەتی لە هەمو مەیدانەکاندا، بەتایبەتی بارە نەخشەییەکەی، کورد لەم هاوکێشەیەدا دەبێت سەربەخۆ ببێت، ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەی دەوێت، دەبێت بگات بەڕزگاری و خاوەنی وڵاتی خۆی.
ساڵی 2023 پەیمانی لۆزان کۆتایی دێت،کەلە 24 ی تەموزی 1923 دا لە کۆنگرەیەک لە لۆزان لە سویسرا بەسرا، پەیمانی لۆزان جێگای"پەیمانی سێڤری" گرتەوە،ئەو پەیماننامەیە کە نە تورکیای ئەتاتورک نە هاوپەیمانەکان ناوەرۆکەکەیان جێبەجێ نەکردبو، ئەم پەیمانە کە باسی کێشەی موسڵ، سیستەمی تەنکە دەریاییەکان،کێشەی ئابوری قەرزی سەر عوسمانیەکان وهتدد کرد،بۆیە ئەم پەیماننامەیەی لۆزان، زەربەیەکی گەورەیی مێژویی وکەمەرشکینی لە کورد دا، نەیهێشت داخوازیەکانی کورد بە پێی پەیمانی سێڤر بێتە دی.
ئێستایش لەم سەردەمەداو کە لانی کەم شەش ساڵی ماوە بۆ کۆتایی هێنان بەم پەیماننامەیە کە ناوی لۆزانە،کورد دەبێت بە سەربەخۆیی بگات،مەسعود بارزانی بە فیتی تورکیا دەیەوێت باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بکات،لە باشترین ئەگەردا باشور بکەنە جاشی تورکیاو بە ناوی سەربەخۆییەوە وەک قوبرسی لێبکەن و مۆرکی تورکیا بنێن بە ناوچاوانی ئەو دەولەتەوەو بنەمالەی بارزانیشی سەرۆکی بن وەک ئالسعود،واتە کۆیلە بونی تورکەکان بۆ دەیان ساڵیتر،بێدەنگی تورکیا لێرەوە سەرچاوەی گرتەوە،کە خەونەکەی خۆی و بەرەی سونە،بۆ دابەشبونی عێراق و دەولەتێک بۆ خەلافەتی ئیسلامی داعش و، ئیماراتێک بۆ بنەمالەی بارزانی بە کۆتایهێنان بە داعش نەهاتە دی،بە مەسعودی جیبەجێبکات و بە ناوی ڕیفراندۆمەوە سەربەخۆییەوە باشور بەرێت بۆ خۆی و بنەماڵەی بارزانیش وەک سوڵتان،لەوبەریشەوە لە سەربەخۆیی بدەن وەک ماف وحەقیقەتێکی مێژویی گەلەکەمان.
ئەمەی تورکیا بە مەسعودی دەکات سێ مەرجی سەرەکی لەگەڵدایە:
مەسەلەی ئەمنی سنورەکان......واتای لێدان لە پارتی کرێکاران وپەیەدە،
مەسەلەی هەماهەنگی تەواوی ئابوری.
تەنها لە هێلی سی وشەدا بێت واتە ئەوەی ئێستا هەیە لە هەلەبجەوە بۆ سلێمانی و هەولێرو دهۆک،نابێت ناوچە جێ ناکۆکەکان لەسەر بێت.
ئەگەرکورد لە باشور دوای مەسعود بکەوێت وڕیفراندۆم بکات وسەربەخۆیی رابگەیەنێت،واتای بو قوبرس کردنی باشوری کوردوستانەو تورکیا سەرپەرشتی دەکات و مەسعود تەنها وەک جاشێک بونی دەبێت بۆ قۆناغێکی مێژویی،نیوەی زەوی کوردوستان کە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە سەر کوردوستان لە نا ودەچێت،دنیا دژیەتی وکەسی لەگەڵ نیە،ئەو کاتە گەلی کورد هەلە مێژویەکەی لە بار دەچێت،شەڕێکی گەورەو گران کە لایەک بەرەی سعودەو ئەویان ئێرانە ،بە پاڵپشتی دو دابەشبونی جیهانی" ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە لایەک و چین و ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی لە لایەک"، ئەو ناوچەیە دەتەنێتەوەو تا ساڵی 2024 کێشەکان گەورەترو وێرانکاری زیاتر دەبێت و کوردیش هەلە مێژویەکەی کە دوای سەد ساڵ بۆی هاتۆتە پێشەوە بە تەواوی دەیدۆڕێنێ.
ترسی ئێمەمەو هاوارکردن بۆ ئەوەی کاتی نەهاتوەو نابێت پەلە بکرێت و نابێت مەسعود بنەمالەکەی سەرپەرشتی بکەن لێرەوەیە،چونکە تورکیا دوژمنی سەرسەخت و لە مێژینەی گەلەکەمانەو دەیانەوێت لە ڕێگای تموحی بنەماڵەی بارزانیەوە،بۆمانەوەیان وەک بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدارودەسەڵاتێکی فیرعەونانەی جێنشینی گوێلەمستی تورکیا،نەهێڵن کورد دەستی بە دەولەتی سەربەخۆیی راستە قینە کە ئاواتی لە مێژینەمانە بگات،دەزانین مەسعود و تورکیا خەریکی چ یاریەکی چەپەڵن،هەندێ ناحاڵی یان لە داماویان یان بە مشتێ پارە دوای بانگەشەی درۆینەو ساختەی مەسعودو ئەردۆغان کەوتون وخەریکن ئاواتەکانی کورد دەخەنە گۆڕ.
ئەوەی کە ڕاستیە تیگەیشتنی ئێمەو ئەوانەیە کە دژی بانگەشەکانی مەسعودین، دڵنیاین کە مەسعود بۆمانەوەی بنەمالەکەی خۆی وەک شێخەکانی خلیج، دەیەوێت شان بە شانی تورکیا سەربەخۆیی راستە قینە لە بار بەرن ونەهێڵن کورد بە ئامانجەکانی خۆی بگات،هەمو ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمن،لە ڕاستیدا دژی ڕیفراندۆم نین،دژی بانگەشەی درۆینەی ڕیفراندۆمەکەی مەسعودو ئەکەپەن،دژی لەبار بردنی ئەو هەلە مێژویەن دوای سەد ساڵ بۆی هاتۆتە پێشەوە،لەمە بەدەر هەمومان تێدەکۆشین و تێکۆشاوین بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری.
ئارام ئەحمەد
15/07/2017

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر