Pages

۱۳۹۷ مهر ۱۷, سه‌شنبه

پـۆلیسی رژیمی فاشیستی تورکیا 90 کوردی بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکەوە دەستگیردەکات






پـۆلیسی رژیمی فاشیستی  تورکیا 90 کوردی بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکەوە دەستگیردەکات
پـۆلیسی رژیمی فاشیستی  تورکیا 90 کوردی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تۆمەتەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەیان هەشت پارێزگای گرتووەتەوە و بەردەوامە و هەتا ئێستا لە کۆی 151 کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرچووە 90 کەسیان دەسـتگیرکراون.

ئەم دەستگیرکردنانە پاش چەند ڕۆژێک دێن لەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی هەر کەسێک لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو بۆ پـۆستی سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرێت و دەربکەوێت دەستی لە تێرۆرزمدا هەیە، ئەوا دەستبەجێ بریکار لە شوێنی دادەنێن.

ئەردۆغان هەدەپە تاوانباردەکات بەوەی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە، بەڵام هەدەپە ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت حکومەت بە ناڕەوایانە دەیکاتە ئامانج و تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا زیاتر لە 140 ئەندامی دەسـتگیرکردووە.

لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ، دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرۆکی شارەوانی 94 شار و شارۆچکەی زۆرینە کوردیان لە پـۆستەکانیان لاداوە و بریکاریان خستووەتە شوێنیان.
https://www.dengiamerika.com/a/turkey-kurds-hdp/4605872.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر