باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە هەتا کۆتایی ئەمساڵ لە پـۆستەکەی بمێنێتەوە
اڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەش کرد و دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە پشوو بدات و کەسێکی دیکە ئەم پـۆستە بگرێتەدەست.
نیکی هەیڵی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپی لە لایەن سەرۆک ترامپەوە پـێشوازی لێکرا و پـێکەوە بۆ میدیاکان لێدوانیان دا.
سەرۆک ترامپ ستایش و سوپاسی خانم نیکی هەیڵی کرد بۆ ئەو خزمەتانەی پـێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە، هەر لەو کاتەوەی فەرمانڕەوای ویلایەتی ساوث کارۆلاینا بووە هەتا لە ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.
گوتیشی نزیکەی 6 مانگ دەبێت نیکی هەیڵی لەم خواستەی ئاگاداری کردووەتەوە و گوتویەتی دەیەوێت هەتا کۆتایی ئەمساڵی 2018 لەو پـۆستەدا بمێنێتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە تواناکانی ئەم خانمە بە ڕەچەڵەک هیندیە کرد کە چەندە لێهاتوو و بە توانایە و ئاگاداری هەموو مەسەلەکانی جیهانە. گوتیشی پـێکەوە توانیویانە چەندان کار بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن، لەوانە بەروپـێشچوون لە هەوڵەکان بۆ دەستبەرداربوونی کۆریای باکور لە چەکی ناوکی.
لای خۆیەوە نیکی هەیڵی سوپاسی سەرۆک ترامپی کرد بۆ ستایشکردنی و هەروەها ئەو کارانەی ئەمەریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجامیداون و گوتی لەم دوو ساڵەدا گۆڕانکاری بەسەر ڕێبازی دەرەوەی ئەمەریکا هاتووە و ئێستا وڵاتان زیاتر لە جاران ڕێز لە ئەمەریکا دەگرن.
پاشان ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن بەنیازە وەکو کۆماریـیەک خۆی بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 کاندید بکات، گوتی هیچ پـلانێکی وەهای نیـیە، بەڵکو بەڵێن دەدات جارێکی دیکە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک ترامپ ئەنجام بداتەوە.
https://www.dengiamerika.com/a/nikki-haley-trump-us/4606220.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر