Pages

۱۳۹۱ آبان ۲۳, سه‌شنبه

نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن و ئۆپەراسیۆنی دیجلە

ئایا تۆ بلێت کە مامە ریشەکان  ئەو شیرە نەترسانە بۆیرانە چیان بە سەرهات؟

نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن و ئۆپەراسیۆنی دیجلە

بەختیار شارەزوری ..
ئەگەر پێشمەرگە تا پێش ڕاپەڕین سمبولێک بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەڕەشەی لە ناوبردنی ھەمەلایەنەی نەتەوەی کورد و تاکە ھۆیەک بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی سەربازی دوژمن , ئەوا دەکرێت لە ئێستادا بپرسین ئایا ئێمە لەم ھەرێمەدا پێشمەرگەمان ھەیە تا بتوانین بەرگری لەخۆمانی پێ بکەین کە دەگوترێ ھەڕەشەمان لەسەرە لەلایەن ئۆپراسیۆنی دیجلەوە ..؟


پێشمەرگە پێش ڕاپەڕین ئەوە ناوە بوو کە ھەمومانی لە ناخەوە دەھەژان ئەو قەڵغانە بوو کە پێویستی گشتی بوو , پێشمەرگە تەنھا ھەڵگری ناوێک نەبوو بۆ مانایەکی سەربازی و بەرگری کردن بەڵکو خاوەنی ھەموو دیدەکان بوو لەسەر ئاستی گشتی خاوەنی دروشمگەلێک بوون کە ھەڵگری تەواوی ماناکانی دەسەڵاتی حکومداری بوو, بەڵام دوای ڕاپەڕین گەر چی لە ژێر ئەقڵی حزبایەتیدا نەتوانرا پێشمەرگە بکەنە ھێزیکی سەربازی گەورە و خاوەنی دسپلینی سەربازی خۆی بێت و ھەڵگری ولائی نەتەوایەتی بێت ببوە ئەو ھێزەی کە بچوککرایەوە بۆ خزمەتی حیزب و پێشمەرگە لە تەواوی مانا گشتیە نەتەوایەتیەکان داماڵرا و بوە موچەخۆرێکی کات بەڕێکەر بە تایبەت نەتوانرا موتربەی ئەقڵی شاخی پێشمەرگە بکرێ لەسەر نەوەی نوێ و بتوانرێ لە ناو نەوەی نوێدا پێشمەرگە دروست بکرێ بۆیە ئێستاش دەبینین ھەندێ لەو پێشمەرگە کۆنانە بەردەوام پێشمەرگەن و ئەیانەوێ کارئەکتەرێکی جێبەجێکاری دروشمەکانیان بن تا ھەموو تاکێک  ھەست بە مافی خۆی بکات لەسایەی ئەم پێشمەرگە کۆنانەوە ھەر ئەوەش بوو بینیمان بۆ ئەوەی دیموکراتیەتی ھەقیقی ھەبێت و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ببێتە کەلتور و نەریتێکی تەندروست زۆر لەو پێشمەرگە کۆنانەی کە تا ئەم چرکە ساتەش ھەر پیشمەرگەن ھەڵسان بە دروست کردنی ئۆپۆزسیۆن و پشتگیری لە نەوەی نوێ و چینی ڕۆشنبیران کە ئەمەش پاشماوەی قۆناغی کۆمەڵەی ڕەنجدەران بووە کە پرشنگدارترین قۆناغی مێژووی دروستکردنی پێشمەرگە بووە  کە بوە مایەی دروست کردنی قۆناغێکی نوێ و گەڕانەوە بۆ تاک و ناچارکردنی حیزب و گەڕانەوەی بۆ ڕای ھاوڵاتی تا ئاستێکی باش , ئەگەر چی ھەندێ پیشمەرگەی کۆن بە دیوێکی تردا حیزبیان کردە سەرچاوەی داھاتی تاک کۆیلەیان بەرھەم ھێنا و حوکمداریەتیەکەیان تەنھا بۆ بەرژەوەندی گروپێکی مافیایی بوو کە دەکاتە ئەوەی بڵێین دەتوانین پێشمەرگە پۆلێن بکرێت بۆ دوو بەش بەشێکیان تا ئێستاش ھەر پێشەمەرگەن و ھەندێکیان بونە بازرگان و ناوی پێشمەرگەیان تەواو لە خۆیان جیاکردەوە وە بەم حاڵەیان برد کە ئێستە لای نەوەی نوێ جگە لە کۆمیدیایەک ھیچی تر ناکات خۆ ئەگەر  گەریلاکانی پەکەکە نەبوایە  کە ئێستە بونەتە سمبولێک بۆ ھەموو تاکێکی کورد لەھەر شوێنێک بێن و وە ھیوایەکی گەوەرەشە بۆ مافەکانمان  و ھەڵویستی ئەو کۆمەڵە پێشمەرگە نەبوایە کە ئێستە گۆڕانن ئەوا بە تەواوی پێشمەرگە خاڵی دەبویەوە لە مانا بەرگریەکەی و تەواو پێچەوانە دەبویەوە و دەبوە مایەی گاڵتەجاڕی گەنجان  .
لێرەوە پرسیارەکە دەست پێ دەکات ئایا نەوەی نۆی پێشمەرگەیان تێدایە لە سایەی دەسەڵاتی پێشمەرگەوە , ئەگەر نا کەواتە پێویستیمان بەوەیە ئەو پێشمەرگە کۆنانەی کە تا ئێستاش ھەر پێشمەرگەن پڕن لە ماناکانی پێشمەرگە بوون نۆژەن بکرێنەوە ئامادە بکرێن بۆ ئەوەی پێ ی دەوترێت ئۆپراسیۆنی دیجلە تا بتوانرێت بەرگری بکرێت لە ھەرێمی کوردستان , خۆ ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئەوەی کە نەوەی نوێیە لە ناو پێشمەرگەدا وەک پێویست نە ولائیان ھەیە و نە توانراوە فێری شەڕی بەرگری کردن بکرێن و نە ئەزمونیان ھەیە بۆیە لە ئێستادا ئەوانەی توانایان تیا ماوە لە پێشمەرگە کۆنەکان وەک پێویستی ئەم قۆناغە پێویستە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن دەست پێ بکات تا بتوانرێ ئامادە بکرێن بۆ ڕو بە ڕو بونەوەی ئۆپراسیۆنی دیجلە و ھەر ئەگەرێکی تر کە ھەڕەشە بێت بۆ سەر ھەرێم و جارێکی تر ئەم ئەزمونی پێشمەرگایەتیە شۆڕ بکرێتەوە بۆ ناو لاشەی نەوەی نوێ و بتوانرێ کاری موتربە کردن بۆ دروستکردنی بەردەوامیی پێشمەرگە ناکۆتا بێت ..لێرەوە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن پێداویستیەکی گرنگی سەردەمە تا بتوانرێ سمبولی قەڵغانی ھەموان بێتە دی ناوی پێشمەرگەش ببێتەوە بە سمبولی مافی ھەموو تاکێکی ئەم ھەرێمە  .
http://www.penusakan.com
------------------------

پژاک، ئەوانەی شکەستی سیاسیان هێناوە دژایەتیمان دەکەن.‌بێگۆمان دژایەتی ئەو شکەست خواردوانە لە دژی پژاک هەر لە یێکەم ڕۆژی دروستبونی پژاکەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام بوە. ئەوانەی قانعی فەرد و سەدانی وەک ویان دروست کرد، ئەوانە هیچ هەوڵێک نەما لە دژی پژاک نیکەن، بەڵام هیچ بە ئەنجام نەگەیشتن بەڵکو بۆ بە مایەی توانەوەیان.
//////////////////////

بەپەلە؛؛بەپەلە؛؛بەپەلە
‌گه‌ریلاکانی HPG له‌ شڕناخ له‌ سه‌رجه‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی شاره‌که‌یان دا


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانی HPG له‌ناوه‌ندی شاری شڕناخ هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گاکانی سه‌رباز و پۆلیس و ژماره‌یه‌ک بینای حکومی. 


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه‌ به‌ده‌ستکه‌وتوون، گه‌ریلاکانی HPG له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌دژی ژماره‌یه‌ک بینای حکومی و سه‌رجه‌م بنکه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌کان و باره‌گاکانی پۆلیسی شاری شڕناخ که‌ له‌نێوانیاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی هێزی پۆڵاین، بنکه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی پۆلیس و سه‌رباز، فه‌رمانداری فه‌وجی جه‌ندرمه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تیش هه‌یه‌.

راگه‌یه‌نرا که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس بریندار به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌که‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا دووکه‌ڵ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌که‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که‌ فه‌رمانداری که‌تیبه‌ی (23)ی جه‌ندرمه‌ی شڕناخ و پۆلیسی تیمی تایبه‌ت هه‌وڵیانداوه‌ بکه‌ونه‌ ناو ناوه‌ندی شاره‌وه‌، به‌ڵام به‌چه‌کی قورس لێیان دراوه‌ و نه‌یانتوانییه‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچن.

ده‌نگی چه‌ک و تۆپ له‌ ناوه‌ندی شار ده‌بیسترێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر