لە ڕۆژی ئایدزەوە تاکوو هۆکارو چارەسەری!
«دەیان کەس لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان هەڵگری ئەو نەخۆشییەن، بەڵام لێی ئاگادار نین»
لەنووسینی: ئاریتما
موحەممەدی
ئەمڕۆ یەکشەمە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٣ی کوردی ڕۆژی جیهانی
ئایدزە لە هەموو جیهان. ئایدز نەخۆشییەکی کوشندەیە کە کار دەکاتە سەر بەرگری لەش و
ڕێگە ئاسان دەکات بۆ ئەوە کە لەش بەرگری خۆی لە دەست بدات و تووشی دەیان نەخۆشی
کوشندە بێت کە لە ئاکامدا گیانی نەخۆشەکە دەگرێت و کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت. تاکوو
ئیستا لە جیهان دەیان ملیۆن کەس بەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن و چەندین ملیۆنیش بەهۆی
ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوەو ساڵانە سەدان هەزار کەس لەهەموو جیهان بەهۆی
ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن و دەمرن.