ئۆجالان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره ژنه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه" كه‌جه‌كه: زیندانه نوێكه‌ی ئۆجالان له ئیمڕاڵی چاڵی مردنه ره‌وانیوز 10:50:01/12/2009 |
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا زیندانێكی نوێی له دوورگه‌ی ئیمراڵی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان درووستكردوو ژماره‌یه‌ك زیندانیشی بۆ ئه‌و دوورگه‌یه به‌ڕێكرد، له‌لایه‌ن ئۆجلانو پارێزهرهكانیو هه‌ره‌وها له‌لایه‌ن كه‌جه‌كه‌وه ئه‌م شوێنه به شوێنێكی پچووكترو خراپتر له زیندانه پێشووه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كرێت. عومه‌ر گۆنه‌ش، وته بێژی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) سه‌باره‌ت شوێنه تازه‌كه‌ی ئۆجالان رایگه‌یاند: "ئه‌و ژووره‌ی ئۆجالان لهمهوپێش تێیدا زیندانیبوو 12 مه‌تر ی چوارگۆشه بوو، به‌ڵامه ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نیا 6 مه‌تری چوارگۆشه‌یه. واته ژووره‌كه‌ی ئه‌ویان كه‌مێكی تر پچووكتر كردۆته‌وه". عومه‌ر گۆنه‌ش له چاوپێكه‌وتنیدا گه‌ڵ گۆڤاری لڤین، له ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو ئۆجالان له دیداری ئاسایی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیدا وتبووی له‌و ژووره بهرتهسكهدا "خه‌ریكه بخنكێم". له‌لایه‌كیتره‌وه کۆمیته‌ی ته‌ندروستی کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که، رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که کۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌وروپاو دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورپا به‌رپرسیارن له‌خراپبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (هاوڵاتی)یش کۆمیته‌ی ته‌ندروستی که‌جه‌که له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه"ساڵانێکه ئۆجالان له هه‌لومه‌رجێکی دژوار دا ،ڕاگیراوه و له‌م دوایه‌ش دا ئه‌و هه‌لومه‌رجه سه‌ختر کراوه، زیندانه‌که چاڵی مردنه". موحه‌مه‌د ئۆجالان، برای بچووكی عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی یۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی براكه‌ی له زنیدانه نوێكه‌ی ئیمراڵی كردبوو، به رۆژنامه‌كانی توركیای راگه‌یاندبوو، كه شوێنی كۆنی براكه‌ی له شوێنه نوێكه‌ی باشتر بووه. له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی (روودونێت) بڵاویكردۆته‌وه: رۆژی 18/11/2009 پارێزەرانی ئۆجەلان هاوشانی محەممەد ئۆجەلان، كە برای ئۆجەلانە سەردانی دوورگەی ئیمرالیان كرد‌و بۆ یەكەمجار لە زیندانە نوێیەكە چاویان پێكەوت. هەر لەدوای گەڕانەوەشیان محەممەد ئۆجەلان، رەخنەی لەشوێنی نوێی زیندانكردنی برا گەورەكەی گرت و رایگەیاند كە شوێنە كۆنەكە لە شوێنە نوێیەكە باشتربوو " ژووری زیندانیكردنی پێشوو لەسەر 13 مەتر چوارگۆشە بونیاد نرابوو، ژوورەكەی ئێستا لەسەر 7 مەتر چوارگۆشەیە، ئەمەش مانای تووندكردنی هەلومەرجی گۆشەگیركردنیەتی". له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حکومه‌تی تورکیا به‌بیانووی باشترکردنی ڕه‌وشی ژیانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رکرده‌ی په‌که‌که، ناوبراوی گواسته‌وه بۆ زیندانێکی دیکه‌و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خودی ئۆجه‌لانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیراو بهزیندانێکی خراپی وه‌سفکرد. به‌شێك له راگه‌یاندنی حكوومه‌تی توركیا له ماوه‌ی رابردوودا باسیان له‌وه‌كردبوو كه سه‌رۆكی به‌ندكراوی (په‌كه‌كه) له ناوزیندانی ئیمڕالی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پارێزه‌ر ژنه‌كانی خۆی هاوسه‌رگیری كردووه. له‌مباره‌وه عومه‌ر گۆنه‌ش وته‌بێژی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی ئۆجالان سه‌ڕه‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت: "ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌و چه‌ندانی تریش له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپینێك له دژی به‌ڕێز ئۆجالان درێژه‌یان پێده‌درێت، ئه‌م جاره‌شیان ویستیان له رێگای پارێزه‌ره‌كانیه‌وه كه‌سایه‌تی ئۆجالان له‌به‌رچاوی كورد خراپ بكه‌ن، ئه‌مه‌شیان نه‌چووه سه‌ر". هه‌روه‌ها لهلێدوانێکهی كۆمیته‌ی ته‌ندرووستی(كه‌جه‌كه)دا هاتووه"له‌و دۆخه‌ی که ئێستا هه‌یه،کۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ئه‌شکه‌نجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سی پی تیو دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا به‌رپرسیار ده‌زانین، هه‌ر بۆیه داوا ده‌که‌ین ره‌وشه‌که هه‌رچی زووه بگۆڕدرێت‌و چاوه‌ڕوانین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا زیندانه نوێكه‌ی ئۆجالان له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی دادگای مافی‌و مرۆڤی ئه‌ورووپاو كومیته‌ی به‌رگرتن لهئهشكهنجه ده‌گونجێت، عومه‌ر گۆنه‌ش له‌هه‌مان چاوپێكهتندا وتوویه‌تی: "به‌داخه‌وه به گوێره‌ی ئه‌و ستانداردانه نیه". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و شوێنه‌ی ئۆجالان تێیدا چاوی به پارێزه‌ره‌كانی ده‌كه‌وێت به شووشه درووستكراوه، بویه: "بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی یه‌كتر بن پێویسته پارێزهرهكانو ئۆجالان ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه". به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سامی كزلقایا، یه‌كێكی تر له پارێزەری ئۆجەلان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (رووداو)وتوویه‌تی ئەو هەنگاوە بۆ ژیانی ئۆجەلان گرنگە، بەتایبەتی لە رووی دەروونیەوە كاریگەری ئەرێنی دەبێ" لەمەولا ئۆجەلان دەتوانێ رۆژانە زیندانیكراوەكانی دیكە بۆ ماوەی چەند كاژێرێك ببینێ و گفتوگۆیان لەگەڵ بكات، ئەمەش وا دەكات لەڕووی دەروونی و مەعنەوییەوە ئاسوودەتر ببێ. جگە لەمەش ئەگەر هەموو مەرجەكانی زیندانی تیپی F پەسند بكرێت ئەوا موەكیلەكەمان لەگەڵ زیندانییەكانی دیكە مافی سەیركردنی تەلەڤزیۆنیان دەبێ و بەمەش دەروازەی ئاگاداربوون بە گۆڕانكاری و هەواڵەكان دەستەبەر دەبێ". كزلقایا پێیوایە گوشاری یەكێتی ئەوروپا رۆڵی هەبووە لەو هەنگاوەی توركیا، بەڵام نەیشاردەوە كە پڕۆسەی كرانەوەی دیموكراتیش رۆڵی هەیە لە بەپەلە گرتنەبەری ئەو هەنگاوە "بۆ ئەوەی حكوومەت پشتیوانی كورد لەپڕۆسەكە بەدەست بێنێ پەلەی لەجێبەجێكردنی ئەم هەنگاوەدا كرد". ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه راگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه‌كردبوو كه ئۆجالان له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیدا ناچاره له پشت ئه‌و شووشه‌یه‌وه قسه‌بكات كه به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان له نێوان ئه‌و و پارێزه‌رانیدا درووستی كردووه. هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیندانه‌كه‌ی ئۆجالان پاش ئه‌وه‌دێت كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی دادگاكانی مافی مرۆڤی جیهانیو كۆمیته‌ی به‌رگری له ئه‌شكه‌نجه داوایان له حكوومه‌تی توركیا كردوه كه ره‌وشی عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانه تاكهكهسیهكهیدا چاك بكات‌و هه‌ر نه‌بێت چه‌ند زیندانیه‌ك بگوازێته‌وه بۆ زیندانی ئیمڕاڵی بۆئه‌وه‌ی ئۆجالان له گۆشه‌گیری بێته ده‌ره‌وه. |
خلیج پست ی‌من - حضرموت ی‌من - کنفرانس در پارلمان اروپا - مریم رجوی : سرنگونی
رژیم و تغییر دموکراتیک، به‌دست مردم و مقاومت ایران میسر است
-
*خلیج پست ی‌من - حضرموت ی‌من - کنفرانس در پارلمان اروپا - مریم رجوی :
سرنگونی رژیم و تغییر دموکراتیک، به‌دست مردم و مقاومت ایران میسر است*
در تاریخ ۲۰ ن...
۲ ساعت قبل
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر