| - مامۆستایه‌كى زانكۆ: كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه له كوردستان دان پێدانانى سیاسی و دیپلۆماتیه | |||||||||||||||||
هاوڕێ باوه‌یس/سلێمانى: مامۆستایه‌كى زانسته ساسییه‌كان له زانكۆى سلێمانى رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى سیاسی و دیپلۆماتى ئه‌و ولاَتهیه به كوردستان.
رێبوار که‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: " كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا دانپێدانانى سیاسی و دیپلۆماتى ئه‌مریكایه به هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌م كاره‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ولاَتانى عه‌ره‌بى هانده‌دات كه بێنه كوردستان و باڵیۆزخانه و كونسولخانه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه و ئه‌و ته‌مه‌ى له‌سه‌ر چاویانه به‌رامبه به كوردستان بیڕه‌وێننه‌وه." رێبوار كه‌ریم گوتی:"له روى ئیداریشه‌وه ئه‌م كونسوڵخانه‌یه ئه‌ركى سه‌رشانى سه‌فاره‌تى ئه‌و وڵاته كه‌م ده‌كاته‌وه له به‌غداد و پێده‌چێت به‌م كاره‌ى ئه‌مریكا بیهه‌وێت به‌شێک له هاتوچۆكانى له رێگه‌ى هه‌رێمه‌وه بێت، به‌و پێیه‌ى هه‌ولێر له چاو شاره‌كانى دیكه‌ى عیراق ئارامترین شاره له روى ئه‌منییه‌وه." رۆژى پێنج شه‌مه‌ى رابردوو كۆنگریسى ئه‌مریكا به بڕیارى873 بڕیاری دا كونسولخانه‌ى خۆى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه. ////////////////////////////////////////////////// --------------------------------- | |||||||||||||||||
ئاگاداری و رێنمایی برایانە بۆ هەموو کرێکار و خاوەنکارەکان
-
#ئاگاداری_بو_کوردانی_بریتانیا
ئاگاداری و رێنمایی برایانە بۆ هەموو کرێکار و خاوەنکارەکان
۱۰ ساعت قبل



Ariel Time


هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا بوونه‌ته ئامانجی هێرشه‌کانی ،ئێران و تورکیا، ده‌وڵه‌تی تورک له هێڵی سنووری حه‌فتانین و ئه‌رته‌شی ئێران له هێڵی سنووری خنێرهوه ئه‌و هه‌رێمانه تۆپباران ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که 14 ڕۆژ به سه‌ر له‌سێداره‌دانی 5 گیراوی سیاسی تێپه‌ڕ بووه، تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی رژێم ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی گیانبه‌ختکردووان نه‌کردووه‌ته‌وه،به وته‌ی کاربه‌ده‌ستێک له ده‌زگای داد، ته‌رمه‌کان تا ئێستا به خاک نه‌سپێردراون و له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی تاران ڕاگیراون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له دووای له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، کوردان له شاره‌کانی، مه‌ریوان، پاوه، جوانڕۆ، کامیاران و زۆر شاریتر و ته‌نانه‌ت له شاره فارس نشینه‌کانی ئێران، ناوی مامۆستا فه‌رزاد بۆ کۆرپه ساواکانیان هه‌ڵده‌بژێرن.
خوێندکاری کورد حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی که سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له ئارادایه. به گوێره‌ی دوواین زانیاریه‌کان بڕیاروایه که ئه‌و چالاکه کورده، ڕۆژی 17ی جۆزه‌ردان له سێداره بدرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر