سهرۆكی ههرێم به بۆنهی رووداوهكهی میوانخانهی سۆما حكومهت به چهند ئهركێك رادهسپێرێت | ||||||||||
– سهرۆكی ههرێمی كوردستان مهسعود بارزانی له بروسكهیهكدا خهم و پهژارهی خۆی بۆ قوربانییانی رووداوی ئاگركهوتنهوهكهی میوانخانهی سۆمای سلێمانی دهربرِی و هیوای چاكبوونهوهی بۆ بریندارانی ئهو رووداوه خواست و حكومهتی ههرێمی به چهند ئهركێك راسپارد. ئهمهی خوارهوه دهقی بروسكهكهیه.
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ئەو ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی ئوتێل سۆمای شاری سلێمانیمان پێگەیشت كە لە ئەنجامی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە دەیان كەس بوونە قوربانی و لە نێویاندا ژمارەیەك خەڵكی بیانیش هەن، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. وێڕای ئەوەی دەستخۆشی لە كارمەندانی فریاكەوتن و بە شێوەیەكی گشتی سەرجەم دامودەزگا و هاوڵاتیانی دڵسۆزی شاری سلێمانی دەكەم كە ئەوەی لە توانایاندا هەبوو كردیان لە پێناو بە هاناوەچوون و رزگاركردنی ئەو هاوڵاتییانەی لە ناو ئوتێلی ناوبراو گیریان خواردبوو، بەڵام وادیارە كارەساتەكە لەوەدایە زۆربەی شوێنە گشتییەكانی وەكو ئوتێل و هۆڵ و ئاپارتمانەكان لە كاتی ئاوەدانكردن هەموو هەلومەرجێكی خۆپاراستن و لەبەرچاوگرتنی رووداوی لە ناكاویان بۆ دابین نەكراوە، بۆیە لەوانەیە پۆلیسی فریاكەوتن نەتوانێ بە تەواوی كۆنترۆڵی رووداوی گەورەی لەمجۆرەیە بكات. ئێمە بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانمان راسپارد سەردانی برینداران وشوێنی رووداوەكە بكات، بۆ رێگرتن لە روودانی كارەساتی لەمجۆرەش لە ئایندەدا، حكوومەتی هەرێم رادەسپێرم لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەت ودامودەزگا پەیوەندیدارەكان پێكبهێنێ بۆ چاوخشاندنەوە بە رێوشوێنی سەلامەتی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانەی باسمكردن و هەر شوێنێكی دیكەی گشتی، تاوەكو ئەم رێوشوێنانە لە داهاتوودا بكرێنە مەرجی بنەڕەتی بۆ بنیاتنانی هەر تەلار و ئوتێل و شوێنێكی گشتی لە هەرێمی كوردستان. هەر وەها حكوومەتی هەرێم رادەسپێرم هەموو هەوڵەكانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ گرتنەبەری ئەوەی پێویستە بۆ ناردنەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا بۆ وڵاتەكانیان و دامودەزگا تەندروستییەكانیش بایەخی تەواو بە رەوشی برینداران بدەن بەمەبەستی زووچاكبوونەویان. دووبارە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی رووداوی دڵتەزێنی ئوتێل سۆما دەكەم و دامودەزگا پەیوەندیدارەكانیش رادەسپێرم ئەزموون لەم رووداوە جەرگبڕە وەرگرن و كار بۆ دوو بارە نەبوونەوەی بكەن. مسعود بارزانی ----------------------------------------------------
|
خلیج پست یمن - حضرموت یمن - کنفرانس در پارلمان اروپا - مریم رجوی : سرنگونی
رژیم و تغییر دموکراتیک، بهدست مردم و مقاومت ایران میسر است
-
*خلیج پست یمن - حضرموت یمن - کنفرانس در پارلمان اروپا - مریم رجوی :
سرنگونی رژیم و تغییر دموکراتیک، بهدست مردم و مقاومت ایران میسر است*
در تاریخ ۲۰ ن...
۱ ساعت قبل
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر