
![]() |

وه‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی هه‌ڵبه‌ستراو
له ماڵپه‌ڕێکی ئهنترنێتی دا که له‌وه ده‌چێ زڕه خه‌ونی مووچه ده‌رانی به پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه بگێڕێته‌وه "دیار و نادیار" ئاسا، کۆمه‌ڵێک درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێ بنه‌ما و دوور له راستی کراوه‌ته هه‌واڵێک بۆ ناوزڕاندن و تێرۆری که‌سایه‌تی PAK و به‌رپرسه‌کانی.
به‌مجۆره هاووڵاتیانی به‌ڕێز، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاگادار ده‌که‌ین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و هه‌واڵه درۆیه و پرۆژه‌یه‌کی خه‌به‌ریی ساخته‌چیانه‌ی چه‌ند که‌سی "معلوم الحال"ه. پارتی ئازادیی کوردستان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی له هیچ کێشه و قڕهیهکهوه نه‌گلاون و هه‌موویان به کاروباری خۆیانه‌وه خه‌ریکن. دام و ده‌زگا پێوه‌ندییداره حکومییه‌کانی شاری هه‌ولێریش ده‌توانن له‌م باره‌وه بۆ تێگه‌یشتن له راستییه‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی متمانه بن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
8 گه‌لاوێژی 2710
31 ولای 2010
--------------------------------------------------------------
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد | ||||
![]() له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق تاوتوێ كران و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق له ئارادان و هه‌ڵوێستى قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه‌ڕوو. سه‌رۆك بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خسته‌روو كه پێكهێنانى حكوومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى ته‌وافوق و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و حكوومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق تیایدا به‌شداربن. ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانى كورد له وتوێژهكانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ به‌هێزكردنى عێراقه به تایبه‌تى له رووى ده‌ستوورییه‌وه . له لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا شاندێكى باڵاى كۆشكى سپى سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق. ------------------------------------------------
|
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر