شەڕی قورس لە نێو شارەکانی باکووری کوردستان بەردەوامە / کوژران و برینداربوونی نزیکەی ٢٠ عەسکەر
NNSROJ: دوێنێ شەو گەریلاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بەیتوشەبابی سەر بە شێرنەخ و بە گوێرەی لێدوانێکی هەپەگه "شارۆچکەی بەیتوشەباب و دەوروبەری کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی گەریلاوە".
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی تورکیا، دەستەیەکی قەرەباڵغ لە گەریلاکانی پەکەکە دوێنێ شەو هێرشیان کردۆتە سەر چوار بنکەی ئەمنی و سەربازی هێزەکانی تورکیا لە بەیتوشەباب و لە ئەنجامدا دە عەسکەر کوژراون و حەوتی تریش بریندار بوون. هەروەها زیانێکی مادی زۆر بەر چەندین بینا کەوتووە.
شەڕەکە سەعات ٢٢:٠٠ ی شەو دەستی پێکردوە و سێ سەعاتی خایاندوە.
زیانی گەریلاکان لەو شەڕە دا نەزانراوە و سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکەش تا ئێستا ئاماژەیان بە زیانەکان نەکردوە، بەڵام ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا تەرمی گەریلایەکیان نیشان دا کە لە سەر شەقام گیانی لە دەست دابوو. هەر بە پێی هەمان ئەو سەرچاوانە، خەڵکێکی زۆر ویستوویانە تەرمی سێ گەریلا وەربگرنەوە، بەڵام هێزەکانی دەوڵەت پێیان نەداون و لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان خەڵک و هێزەکانی تورکیا دا هاتۆتە ئاراوە. هێزەکانی تورکیا فیشەکی ئاسمانیان بە سەر خەڵکەکە دا تەقاندوە و ویستویانە بڵاوە بە خەڵکی بکەن.
وەحدەدین ئۆزکان پارێزگاری شێرنەخ لە لێدوانێک دا وێڕای پشت راستکردنەوەی کوژرانی دە عەسکەر و برینداربوونی حەوت کەسی تر گوتی: سێ لە بریندارەکان لە بەیتوشەباب رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی چوار کەسیش زۆر قورسە و بۆ نەخۆشخانەی سەربازی شێرنەخ گوێزراونەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکی کورت دا رایگەیاندوە کە کۆنتڕۆلی بەیتوشەباب و دەوروبەری کەوتۆتە دەست هێزەکانی گەریلاوە.
هەپەگە ئەوەشی راگەیاندوە کە لە زووترین کات دا سەبارەت بەو شەڕە و دەرئەنجامەکانی زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە.
لە بەرامبەر بانگەشەکانی هەپەگە دا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵ کردنی شارۆچکەکە، ناوەندی چاپەمەنی پارێزگا رایگەیاند کە "کۆنتڕۆڵی شارەکە لە دەستی دەوڵەت دایە و سەرجەم کاربەدەستانی دەوڵەت لە ناوچەکەن."
شارۆچکەی بەیتوشەباب سەر بە پاریزگای شێرنەخە و لە بیست کیلۆمەتری سنووری عێراق و سووریا هەڵکەوتووە. بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتوانی ١٧ هەزار و ٨٣٦ کەسە.
nnsroj.com
-----------------
رێژیمی ئێران پاش رووخانی ئه‌سه‌د,ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات!
شۆڕش گوڵكار
رێژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌رێكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ قۆناغی پاش رووخانی رێژیمی سه‌رهڕۆی ئه‌سه‌د, چوونكه ئەو رێژیمە له سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكی شۆڕشی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی سووریه دژی رێژیمی سه‌رەڕۆی به‌عسی سووری، بێ پسانه‌وه پشتیوانی له‌و رێژیمه كردوو به‌رده‌وام پاره‌و تفاق و هێزی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د نارد و به گشتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له‌و ماوه‌یه وه‌گەڕ خست كه پێش به رووخانی ئه‌م هاوپه‌یمانه ستراتێژیكه‌ی كه هاوڕِاز و هاوكاری بووه له چالاكیه تیرۆریستیه‌كانی بگرێ.
ئەوە لە کاتێک دایە کە به‌رده‌وامی و شێلگیری خه‌ڵكی خۆڕِاگر و تامه‌زرۆی ئازادی سووریه، له خه‌بات و گیانبازی بۆ رزگاری نیشتمانه‌كه‌یان له چنگی به‌شاره‌لئه‌سه‌دی خوێنمژ وای كرد كه رێژیمی به‌عسی ئه‌سه‌دی به‌ره‌و مه‌رگ و له ناوچوون بڕوات و خوله‌كه‌كانی كۆتایی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست پێ بكات.
بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ست كردن به‌م راستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره واته رووخانی رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری به‌شاره‌لئه‌سه‌د، وه‌خۆكه‌وتووه‌و بڕێكی زۆر ئامێری سه‌ربازی تایبه‌ت به به‌رگری ئاسمانی له سێسه‌د خاڵی سنووری خۆی جێگیركردووه.
ئێران ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستاوه و هه‌ر له‌و رۆژانه خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیمی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی بۆ فه‌رمانده‌كانی به‌شی تیرۆریستی سوپای پاسداران واته "سوپای قودس" گرتووه‌و فه‌رمانی پێان كردووه تاكوو به هه‌موو جۆرێ خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی تیرۆریستی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ناوچه‌یی هاوپه‌یمانی رۆژئاوا وه‌كوو قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان و توركیه و ئیسرائیل.
کۆماری ئیسلامی به‌م جۆره دەیهەوێ تۆزێ له شكست و رووخانی رێژیمی سوریه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكاته‌وه, هه‌ر چه‌ند جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بهڕێوه‌به‌رانی رێژیمی ئێران شتێكی نوێش نیه چوونكه كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات هه‌ستی به مه‌ترسی له ناوچوون كردووه ده‌ستی به كوشتن و جینایه‌ت كردووه و ده‌ستی له هیچ شت و كه‌س و لایه‌ن و ناوچه‌یه‌ك نه‌پاراستووه كه له‌م باره‌شه‌وه پێشینه‌یه‌كی خوێناوی هه‌یه.
تیرۆریسم وەک میتۆدی دانه‌بڕاو له فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، به جورێك كه له كاتی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژێكی هێمن و بێ شه‌ڕوشۆڕی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چوونكه كۆماری ئیسلامی كارگێڕی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر