دیاردەی ژن کوژی یا توندو تیژی بەرامبەر بە ژنان، دیاردەیەکی جیهانیە. بەڵام ناتوانین لەم راستییە حاشا پکەین کە شێواز و کەمییەتی ئەم توندو تیژیانە، دەتوانن پێناسەی تایبەت بە مەنتەقەی جوغرافییای، فەرهەنگ و داب و نەریت، یاسا ..... هەبێت.
بۆ نمونە لە وڵاتی سوێد، ژنان وەک پیاوەکان لە گشت شوێنێک حزوریان هەیە، لە دەسەڵات و سیستمی سیاسی، تا ئاساییترین کارێک لە ناو ئەم کۆمەڵگەیە. ژنان وەک پیاوان، مەشروب دەخۆن، بە نیوە شەو لە دەرێ دەبن، پەیوەندی ئازادیان هەیە لە تەواوی هەلسوکەوتەکانیان دا... و هیچ کەس بە ناوی ناموس و شەرەف پارێزی، نابێتە چاودێری چرکە چرکەی ژیانیان. دیارە کوشتن و قەتڵی ئەم ژنە دەگەڵ کوردێکی کە بە پێی یاساکانی ئیسلام، کۆمەڵگا، بنەماڵە ... ژیان دەکات، فەرقی زۆرە! ژنی کورد یەک لە سەدی ئازادی ژنێکی ئوروپی نییە و سەد قاتی ئەم ژنانە خەساری گیانی دەدات! بۆیە ناکڕێ بە یەک پێوانە بیانپێوین. باشترە زمینەکانی بەستەر ساز و خوڵقێنەری ئەم کێشانە، ڕادە و ئەندازەی ئەم دیاردانە و چەندین خاڵی تڕ، بە وردی لەبەر چاو بگیرێت. دەنا ئەم نمونانە کە کوڕ و کچێک پەیوەندیان هەبێت پێکەوە و لە کاتی شۆخی یا شەر یەکتر پکوژن، وەک پاساو هێنانەوەیە بۆ دیاردەی ژن کوژی کە بە داخەوە بۆتە بەشێک لە ناسنامەی میلەتی کورد.
نۆسینی ناهید مۆکری



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر