Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۵, شنبه

تیرۆری سەڵاحەدین دێمیرتاش، نزیکە..ئاکپارتی ئەم حەماقاتە دەکات؟!



تیرۆری سەڵاحەدین دێمیرتاش، نزیکە..ئاکپارتی ئەم حەماقاتە دەکات؟!

ڕۆژنامەی ( یەنی شەفەق ) ی تورکی کە زمان حاڵی ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئاکەپەیە ئەمڕۆ لە مانشێتی ڕۆژنامەکەیاندا سلاحەدین دێمیرتاشیان کرد بە ئامانج و لە مانشێتەکەیان نووسیویانە ( ئەم خائینە چوو بۆ مۆسکۆ و تورکیای فرۆشت ) بێگومان ئەم مانشێتە زۆر ترسناکە چونکە هەروەکو چۆن تاهیر ئێلچی لە دیمانیەکەی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد کە: پکک پارتێکی تێرۆریست نییە و، میدیاکانی سەر بە ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئاکاپە کردیانە ئامانجی خۆیان و، پاشان تێرۆریان کرد ،هەربۆیە ئەمڕۆش سڵاحەدین دێمیرتاشیان کردووە بە ئامانجی خۆیان ، چاودێرانی رەوشی سیاسی وای بۆ دەچن ، ئەردۆگان و دەزگا داپۆسێنەرەکەی بیانەوێت تیرۆری بکەن.
ئەنجامدانی کارێکی تیرۆریستی لەم جۆرە ، تورکیا دەرگای جەهنەم لەسەر خۆی دەکاتەوە.
شایەنی باسە ئەم ڕۆژنامەیە وەک میدیاکنی پارتی کە تەمویلیان یەک سەرچاوەیەئەویش ' دەوڵەتی تورکیای سەربە ئاکپارتییە' ، خۆیان وەک میدیای بێ رکابەر هەژماردەکەن و جگە لە پەلاماردانی تەڤگەری رزگاریخوازی کوردستان لە باکور ورۆژئاوا ، هیچ ئامانجێکی دیکەیان نییە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر