Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۹, دوشنبه

مەسعوود بارزانی: هەڵوێستەکانت بگۆڕە، مەبە کرمی داری خۆت.





مەسعوود بارزانی: هەڵوێستەکانت بگۆڕە، مەبە کرمی داری خۆت.
کۆنگرەی نائاسایی کەجەدە لە ئامەد سازکرا...

کۆنگرەی نائاسایی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێمۆکرات-کەجەدە، دوێنێ لە شاری ئامەد بەڕێوەچوو.


 لە کۆنگرەکەدا جارێکی دیکە پێداگری لەسەر بڕیاری گەل بۆ خۆبەڕێوەبەری دێمۆکراتی کرا. هاوسەرۆکی کەجەدە سەلما ئرماک لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند چارەسەری پرسی کورد بە ئازادی ئۆجالان سەردەگرێت. ڕەخنەی توندیشی لە هەڵوێستەکانی مەسعوود بارزانی گرت.
دوێنێ لە شاری ئامەد کۆنگرەی نائاسایی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دێمۆکرات-کەجەدە، بەبەشداری هاوسەرۆکانی کەجەدە، هەدەپە، هەدەکە و ئەندامانی کۆنگرە دەستیپێکرد.
لە کۆنگرە نائاساییەکەدا، هاوسەرۆکی کەجەدە، سەلما ئرماک گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای ئاماژەکردن بە شەهیدانی بەرخۆدانی باکووری کوردستان، ڕایگەیاند، کەجەدە پەیوەندیدارە بە یەک بە یەکی پرسەکانی گەلی کورد، هەروەها بۆ دێمۆکراتیبوونی تورکیە تێدەکۆشن. ئەوان ئەرکی زۆریان لەسەر شانە و بەشێکی ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە، بەڵام دەیانەوێت بە ڕۆحێکی نوێ ئەم تێکۆشانە بەرەو پێشەوە ببەن.
ئرماک سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەت کراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک پشتگوێی خستووە و سیاسەتی شەڕ و نکۆڵیکاری هێناوەتە گۆڕەپانەوە. هاوسەرۆکی کەجەدە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەوانەی لە دژی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردن زۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا کوردان دەست لە داخوازی خۆبەڕێوەبەری بەرنادەن و بەبێ ستاتۆی کوردان هیچ هەنگاوێک نانرێرت. هێرشی بە تانک و تۆپ کێشەی کورد چارەسەر ناکات. دەوڵەت چەندە بە تانک و تۆپ هەوڵی لەناوبردنمان بدات، ناتوانێت ناچارمان بکات واز لە داخوازیی ئازادی خۆمان بهێنین.
ئرماک ئاماژەی بە پێگەی گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، نوێنەر و قسەکەری گەلی کورد ئۆجالانە، هەروەک کەجەکە ڕایگەیاندبوو بەبێ ئازادی ئۆجالان چارەسەری سەرناگرێت.
هاوسەرۆکی کەجەدە سەلما ئرماک سەبارەت بە هەڵوێستەکانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بارزانی دەتوانێ ڕۆڵی ئاشتیانە بگێڕێت لەنێوان کورد و دەوڵەتی تورک. ئێمە داوا لە مەسعوود بارزانی دەکەین کە دەست لە هەڵوێستەکانی پێشووی بەردات، با وەک کوڕی مەلا مستەفا بارزانی هەڵسوکەوت بکات. با نەبێتە کرمی داری خۆی.
هیچ ڕێکخراوێکی ئێمەی کورد تێرۆریست نین، کوردێک ناتوانێ بە کوردێکی دیکە بڵێت تێرۆریست.
هەر لە کۆنگرەکەدا، هەریەکە لە لەیلا گیوڤەن و خەتیب دیجلە بە هاوسەرۆکانی کەجەدە هەڵبژێردران.
نەورۆز تیڤی - ناوەندی هەواڵەکان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر