Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۱ تیر ۵, یکشنبه

مانگێکە جەوانێکی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە بێسەروشوێن کراوە

 


مانگێکە جەوانێکی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە بێسەروشوێن کراوە 


🔹جەوانێکی خەڵکی شاری مەریوان ماوەی مانگێکە دەستبەسەر کراوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هێزەکانی ئەمنی شوێنی دەستبەسەرکردن و هۆکارەکەی نادرکێنن.


🔹ئیدریس ڕەحمیزادە لە شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردەکانی پارێزگای سنە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.


🔹ناوبراو خێزاندارە و وەک چالاکێکی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی لە ناو ئەو شارەدا کاریی دەکرد.


🔹بنەماڵەی ڕەحیم زادە چەندین جار بۆ زانین باردۆخی ڕۆڵەکەیان سەردانی ناوەندەکانی ئیتلاعات و سپای پاسدارانیان کردووە، بەڵام وڵامێکیان دەست نەکەوتووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر