Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۵ آبان ۱۷, یکشنبه

بارزانی خیانەتێکی گەورەی لە ئێزیدییەکان کردووە و ئێستا چاوەڕوانییەکی ناپەیوەندیداری لەم چەوساوانە هەیە.

 #خەیانەتی_بارزانی_دژ_بە_یزدیەکان

بارزانی خیانەتێکی گەورەی لە ئێزیدییەکان کردووە و ئێستا چاوەڕوانییەکی ناپەیوەندیداری لەم چەوساوانە هەیە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لەو ڕێککەوتنە گرت کە حکومەتی عێراق سەبارەت بە دۆخی شنگال و تێکەڵکردنی یەبەشە بە سوپای عێراقەوە ئەنجامی داوە. دەڵیت ڕێککەوتنەکە بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ هەولێر ئەنجام دراوە و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات.

.⁣


⁣
وەزارەتی ناوخۆ ئێوارەی سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی، "بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەکات کە حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆخی شنگال، بەشێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامیان دەدات."⁣
⁣
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدا دێت کە حکومەتی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند بڕیاری داوە هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراقدا تێکەڵ بکات و بەرپرسیارێتیی ئاسایشی چیای شنگال دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتە فیدراڵییەکان.⁣
⁣
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هەنگاوەکەی بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی شنگال دانا.⁣
⁣
ڕێککەوتننامەی شنگال ڕێکەوتی 9ـی دەی 2020 لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرا. بە پێی ڕێککەوتنەکە، هەردوو لا بە هاوبەشی پۆستەکانی بەڕێوەبردنی ناوچەکە پڕدەکەنەوە، هێزە چەکدارەکان لە ناوچەکە نامێنن و ئاسایش دەکەوێتە دەست پۆلیس و هێزە فیدراڵییەکانی ناوچەکە. لە ڕێککەوتنەکەدا هەروەها ئەو هاتووە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکان دابنرێت و لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا کاری نۆژەنکردنەوەی شنگال و ناوچەکانی دەشتی نەینەوا بەڕێوە ببات.⁣
⁣
بەڵام دوای شەش ساڵ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرا، بە تایبەت لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی وەک یەبەشە خۆیان بە بەشێک لە ڕێککەوتنەکە نەدەزانی.⁣
⁣
بۆ خوێندنەوەی درێژە، سەردانی ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریکا بکە. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر