کۆماری مەلاکان توولەی ئیسرائیل لە خەلکی ئیران دەکاتەوە
بەرپرسانی شارەوانی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر چەند فرۆشیارێکی سەر شەقام لە قەزوین
بەرپرسانی شارەوانی قەزوین وەک چەقۆکێشانی سەر شەقامەکان بە دار و چەقۆ و لێدان هێرشیان کردە سەر چەند فرۆشیارێکی بێ ماڵ و حاڵ لە شەقامەکاندا؛ کەسانێک کە تاکە تاوانیان هەوڵدانە بۆ مانەوە لە بارودۆخی هەژاری و گرانی نرخدا.
ئەم دیمەنە شۆککەرە پرسیارێکی گەورە دەوروژێنێت: بۆچی لە کۆماری ئیسلامیدا نان فرۆشتن تاوانە، بەڵام دزی ملیار دۆلاری بەرپرسان هەرگیز دادگایی ناکرێت؟ بۆچی شارەوانی و قایمقامیەت کە دەبێ خزمەتکاری خەڵک بن، خۆیان بوونەتە جەلادی خەڵک؟
کۆماری ئیسلامی جارێکی تر نیشانی دا کە هیچ بەهایەکی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک نییە؛ سیستەمێک کە لە جیاتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کرێ، بە باتۆم و لێدان، چینە هەژارەکانی کۆمەڵگا سەرکوت دەکات.
ئەمە ڕووبەڕووبوونەوە نییە لەگەڵ فرۆشیارانی سەر شەقامەکان، بەڵکو شەڕێکی ئاشکرایە دژی ژیانی خەڵک.



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر