30 / 8 / 2011
لاوێکی ته مه ن 20 سال له پیرانشار خۆی کوشت. به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه به ری موکریان، شه وی هه ینی رێکه وتی سێ خه رمانان، لاوێکی ته مه ن 20 ساڵ به ناوی شه هابه دین عومه ری خه ڵکی ئاوایی لێک بنی، سه ر به شاری پێرانشار خۆی کوشت. تا کاتی ئاماده کردنی ئهم ههواڵه هۆکار و سهبهبی خۆکوشتنی ئهم لاوه که خوێندکاری زه وی ناسی له زانکۆی ورمێ بو نهزانراوه. به وتهی کارناسان، زۆرترین رێژهی خۆکوشتن له ئێران دا هی پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و تا رادهیهکیش هی پارێزگای گولستانه.
--------------------------------------
بە راستی کۆمەلە و دیمۆکرات مردەن نەمان ئیستا وەرە بۆ ئەورۆپا خۆتان سیری برادرانی کۆمەلە و دیمۆکرات بەکن چۆن لە یەکتر سەبقەت دەگرەن هاتۆچۆی سفارەتی ئیران دەکەن لە ئیران خانۆ زەویان کریۆە ئەو حیزبانە حیزبە شۆرشگیرەکانی زەمانی شەری عیراق و ئیران نین ئیستا هەر ئەو حیزبانن کە پاسیف بۆەن . حەتا لە وتۆویژەکانیاندا زەمان حالی داگیرکرانی کوردستانن قەسە قۆرەکانی داگیرکرانی کوردستان دۆپات دەکنەوە
///////////////////////
بەپەلە: ئێران هێزێکی زۆری لهسهر سنوور کۆکردوهتهوه و بهنیازه دزه بکاته ناو ههرێمی کوردستان
|
رژیمی ئێران ئامادەکاری هێرشی بەرفراوان بۆ سەر قەندیل دەکات. رژیمی ئێران بەرەوە هەرێمەکانی "دۆڵا توویە"، کاتمان" و "دۆلی غەدار" بە ٢٠٠ ماشینی سەربازی پاسدار و کەرەستەی سەربازی دەگوازێتەوە. دەنگووی ئەوە لە ئارادایە کە رژیمی ئێران ئەمشەو یان بەیانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لە دژی قەندیل دەستپێبکات.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگووباسی فورات ، رژیمی ئێران لە دوای پاشەکشێ لە هێرشەکانی کە لە ١٦ی جولای دا دەستی پێکرد، جارێکی دیکە دەستی بە ئامادەکاری بەرفراوان بۆ هێرشی سەربازی کردووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەست کەوتوون، رژیمی ئێران لە چوارچێویەی ئەو ئامادەکاریانەدا بە ٢٠٠ ماشینی سەربازی پاسدار و کەرەستەی سەربازی بۆ هەرێمەکانی "دۆڵا توویە"، کاتمان" و "دوڵی غەدار" دەگوازێتەوە. زانرا کە گوازتنەوەی پاسدار بەردەوام دەکات و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە رژیمی ئێران ئەمشەو یان بەیانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی قەندیل دەستپێبکات.
----------------------------------
یەکەم "شەڕی ناوخۆ"ی تورکیا
|
سەزگین تانری قۆڵو/ رادیکاڵ
لە تورکیەوە: مەسعوود مەناف
سەرۆک وەزیر ئەردۆغان بە گوتنی " شتێک نەماوە بۆ گووتن"، تورکیایی بەروە "شەڕی ناوخۆ" برد. بۆ یەکەم جار نەک لە ژێر شوێندەرانەری و گووشاری عەسکەر، بەڵکو بە تەواوی لە لایەن ئیرادەی سیاسیەوە بڕیاری "شەڕ" درا.
کێشەی کورد ئەمجارە بە راستی بەرەو مەجرایەکی ترەوە هەنگاو دەنێت. بۆ یەکەم جار ئیرادەی سیڤیل بە تەواوی دەستپێشخەر بوو بۆ نیشاندانی "توند وتیژی" وەکو چارەسەری کێشەکە. شوێندانەری و ئاکامەکانی ئەم دەستپێشخەریە سیاسیە دەتوانێ زۆر جیاوازتر لە پێشوو و ئاسەوارەکەی مەترسیدارتریش بێت.
"کرانەوەی توندڕەوی"* بە گوتنی "چەقو گەیشتە سەر ئێسقان" و "شتێک نەماوە بۆ گووتن" لە لایەن سەرۆک وەزیر ئەردۆغانەوە، گەلۆ چ واتا و دەسکەوتێکی بۆ دۆسیەی مافی مرۆڤی تورکیا دەبێت؟
بەر لە هەرشتێک تورکیا، بەم وشانە بەرەو "شەڕێکی ناوخۆ" هەنگاو دەنێت. بۆ یەکەم جارە کە بێ شوێندانەری و فەرمانی عەسکەر، دەستووری شەڕ دەدرێت. دەسەڵات بە گوێرەی خۆی ستراتێژی "چارەسەری" رادەگەیێنێ. ئەم ستراتێژیە نوێیە ئەگەرچی وەکو بوون بە "باز لە شاخ" و "کۆتر لە دەشت" بە بیروڕای گشتی نیشان دەدرێ بەڵام لە ناخی خۆیدا جگە لە "سەرکوت، گۆشەگیری و توند و تیژی" هیچی تر نیە.
بازەکان لە مەیدانن
"پڕۆژەی یەکێتی نەتەوەیی وپێکەوەژیان" کە دوای دەسپێکی "کرانەوە بەڕوی کورد دا" وەکو کۆنکرێتترین و دوایین ڤێرژێنی پڕۆژە ناسرا، خاڵی تریشی تێدا کە زۆر گرینگیان پێنەدراوە بۆ وێنە: سازکردنی لەشکری پێکهاتوو لە کەسانی خۆبەخش کە ئامادەن بچنە هەرێمەکە خزمەت بکەن"، "کۆنترۆڵ کردنی رەوشی دەروونی دانیشتوانی هەرێمەکە و کۆنترۆڵکردنیان لە نیزێکەوە"، "بەستنی کۆنفرانس و کۆبوونە و سیمینار بۆ شوێندانان لە سەر کۆمەڵگای کوردەواری"ش بەشێکی ترن لە پلانە درێژخایەنەکە.
خاڵی هەرە گرینگی پڕۆژەکە دامەزراندن و پەرەپێدانی "راوێژکاری نەزم و پاراستنی تەناهی کۆمەڵایەتی" بوو کە "شەڕی بێ چەک" هاوکات لەگەڵ "شەڕی چەکدارانە" دژ بە کورد لە هەرێمەکە بەرەو پێش ببات. مەزنترین و گرینگترین هەنگاوی بە کردەوەی ئاکەپە بەر لە هەڵبژاردن و لە چوارچێوەی کرانەوە بەرەو کورد دا، دامەزرانی ئەم راوێژکاریە بوو کە لە بیروڕای گشتی دا بە "دەزگای هەرە بەهێز" دەناسرێ. دەزگایەک لە سەرەوەی هەموو وەزارەت و ئۆرگانەکانی پێوەندی دار بە کێشەکەوە.
ئەم دەزگایە " بڕینی پێوەندی نێوان سیاسەتی لێگاڵی ناوخۆ و پەکەکە، لەناوبردنی پردی پێوەندی هاوڵاتیان و پەکەکە و هەروەها کەمکردنەوەی ئاستی شوێندانەری ئەم حیزبە لە سەر خەڵک و بڕینی پشتیوانە دەرەکیەکانی پەکەکە لە ئەورووپا"ی کردۆتە ئامانجی سەرەکی خۆی.
ئەم چارەسەریانەی کە باسکران، بە هیچ شێوە لە دوور و نیزێکەوە پێوەندیان بە "دێمۆکراسی" و "مافی مرۆڤ"ەوە نیە. هەرچەند بگووترێ کە گەڕانەوە بۆ "نەوەدەکان مومکین نیە" بەڵام هەر یەک لەم خاڵە پیشبینکراوانە لە نەوەدەکانیش دا هاوشێوەی رەچاوکرا. پارێزگاری هەرە بەهێز، گرووپی خۆبەش لە "جەردەوانان"، شایعە سازکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە لە مێدیاکان دا و شەڕی دەروونی بەرانبەر بە دانیشتوان و هتد. ریشەی هەموو ئەو رێگاچارانە، سەرجەم ئەم دەستەواژە و چەمکانە لە بیرۆکەیەکی تاقیکراوە و سەرنەکەتووی نەوەدەکانەوە سەرچاوە دەگرن.
سەرۆک وەزیر ئەردۆغان، لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا رۆژ بە رۆژ هەڵوێستی توندتر و نەتەوەپەرستانە تری سەردا. بۆ وێنە لە میتینگی موش دا ئەردۆۆغان بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر کیشەی کورد دا ڕاگەیاند: ئێستا ئیتر کیشەی کورد بوونی نیە! ئێستا برا کوردەکانی من کێشەیان هەیە. هەر بە ڕاستیش ئێستا بۆ ئەکەپە "کێشەی کورد بوونی نیە". لە ئەساس دا، بۆ ئاکەپە کێشەی کورد هەر لە دەوری بازنەی کێشە لەگەڵ لایەنی چەکدار و شەڕ بەمەبەستی لە ناوبردنی پەکەکە دەسووڕایەوە. ئاکەپە بە گشتی قەت لەوە تێنەگەیشت کە دەبێ کێشەکە بە "دێمۆکراتیزاسیۆن و مافی مرۆڤ" و پەرەپێدانی مافی شارۆمەندی هاوڵاتیان تێبگا و لەم رێگەوە نە تەنیا هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی کورد بدات بەڵکو شوێندانەری هەموو دانیشتوانی وڵات.
ئەگەر پاش 9 ساڵ دەسەڵاتداری، ئێستاش کێشەی سەرەکی وڵات تەناهی و مەترسی ئاسایشی بێت، ئەوە نیشان دەدات کە ئاکەپە رێگەی هەڵە رۆیشتووە و سیاسەتی نادروستی پێڕەوکردووە. تا ئەو کاتەش بۆ کێشەکانی وڵات، لە سەر بنەمای یاسا و مافەکانی مرۆڤ، چارەسەری گونجاو و ئەمڕۆیی نەدۆزرێتەوە رەوشێکی نالەبار دێتە ئاراوە و بەم شێوە شەڕ و پێکدادانەکان هەر درێژەیان دەبێت.
دەسەڵاتێک کە بە پشتیوانی زۆرینەی هاوڵاتیان هەڵبژێردراوە و حکومەتێک کە ئیدعا دەکات، شوێندانان و دەسەڵاتی ئەرتەشی کۆتایی پێهێناوە، بەڵام لە هەمان کات دا بۆ چارەسەری کێشەکە فەرمانی شەڕ دەدات و لە روانگەی ئاسایشیەوە چاو لە مەسەلەی کورد دەکات، پەرە بە ئاڵۆزی و پێکدادان دەدات. ئەم چەشنە سیاسەتکردنە لە درێژخایەن دا دەتوانێ زۆرتر لە عەسکەر خەسار لە داهاتوویی ئەم وڵاتە بدات. سەڕەڕای تێپەڕبوونی 30 ساڵ لە کێشەکە و تاقیکردنەەوەی هەموو جۆرە مێتۆدێکی ئاسایشی بۆ کۆتایی هێنان بە گەنگەشەکە و شکەستی هەموو ئەو سیاسەتانە، نیشان دەدات کە دەبێ ڕێگەی ئاشتیانە بۆ چارەسەری بگرینە بەر و ئەگەر رێگە بدەین وەزعە بەم شێوەیە کە هەیە درێژە پەیدا بکات، رۆژ بە رۆژ رەوشەکە دژوارتر دەبێت و کێشەکە قووڵتر دەبێتەوە و چارەسەرکردنیشی نامومکین تر دەکات.
لە لایەکی ترەوە، هەڵبژاردنی ئاگاهانەی "توند وتیژی"، "گووشار" و "پێکدادان" لە لایەن ئیرادەی سیڤیلەوە، دابڕان، کە خۆی لە ناخی هاوڵاتیان دا هەپێشتر لەوە شکڵی گرتووە، پەرە پێدەدات و کۆمەڵگا بەرەو دوو جەمسەری دەبات.
دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە سەڕەڕای پێکهاتەکانی جیاوازی کۆمەڵگای کورد لە تورکیا، بەڵام بە پەرەسەندنی تەکنەلۆژی و ئیمکاناتی پێوەندی گرتن، بەرژەوەندیە گشتیەکانی خۆیان لە ئاستی فکری دا دیتۆتەوە و رۆژەڤی هاوبەشی خۆشیان سازکردووە. سیاسەتی شەڕخوازانەی دەسەڵات، زمانی توند و دوژمنکارانەی مێدیایی سەراسەری لە ناو کوردانی تورکیا هەستێکی "بێگانە بوون" بەرانبەر بەم ناسنامەی ئەم وڵاتە پەرەپێدەدات و دوور بوونەوە لە ناوەند دەکاتە هەستێکی بەهێزتر و کۆی ئەمانە دەبێتە هۆی دژوارتر بوون و درێژە پەیداکردنی قۆناخی بێ چارەسەری.
هەروەها ئەگەر بیرمەندان و سیاسەتوانانی تورکیا هەرچی زووتر "عەقڵی هاوبەش" نەدۆزنەوە و مافی مرۆڤ و پابەندی بە یاسا نەکرێتە پڕەنسسیپی سەرەکی ژیانی هاوڵاتیان لەم هەرێمە، رووخساری "دەوڵەتی یاسایی" کە بانگەشەی بۆ دەکرێ خەوشدار دەکات. ئەمجارە تەعمیرکردنەوە خەسارەکان لە نەوەتەکان زۆر گرانتر تەواو دەبێت. کاتێک کە عەسکەر دەسەڵاتدار بوو، هەموو لایەک ئەوەیان دەهێنایە سەر زمان کە ئیرادەی سیاسی دەتوانێ کێشەکە چارەسەر بکات و بۆیە دەبێ ئیرادەی سیاسی باڵادەست بێت. هیچ چاوەڕوانیەکی جگە لە کۆنسێپتی شەڕ و پێکدادان و پاراستنی ئاسایش لە عەسکەر نەدەکرا. بەدەستهێنانەوەی ئیرادەی سیاسی و وەرگرتنەوەی ئەم دەسەڵاتە لە عەسکەر بە دەستی ئاکەپە روییدا. بەڵام بە داخەوە ئاکەپە هەموو لایەکی تووشی خەمساردی کرد. بە تایبەت کە ئەم کۆنسێپتە نوێیەی ئاکەپە و رەنگدانەوەی دوابەدوای سەرکەوتن لە "هەڵبژاردن" ئەوەندەی تری هیواکان رووخاند. ئەمە بە ڕاستی دەبێتە سەرهەڵدانی "کێشەکە" و ئەگەر ئەم هیوایەش لەدەست بچێت، چیترمان بۆ نامێنێتەوە.
سەزگین تانری قۆڵو/ یاریدەدەری سەرۆکی گشتی جەهەپە
رادیکاڵ