Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۲۹, شنبه

لەو کاتەی شێخ سەعیدی پیران



لەو کاتەی شێخ سەعیدی پیران
لە زینداندابوو،دوو سەربازی تورک دەچنە لای شێخ و پێی دەڵێن : شێخ ئێستا عیسمەت پاشا دێت و توش داوای لێخوشبوونی لێ بکە و ئازاد
دەکرێیت.شێخ لە وەڵامدا گووتی:من داوای لێخوشبوون تەنھا لە خودادەکەم و ھیچیتر،من ھیچ کارێکی ھەڵەم نەکردووە
کە داوای خوشبوون بکەم و وە بەو عیسمەتەش بڵێن گەر لەم زیندانە دەرچم دووبارە دەست دەکەم بە خەبات و لەپێناو گەلەکەم دەجەنگم جارێکی تر.


دواتر قسەکانی شێخ بۆ عیسمەت پاشا دەبردرێن و پاشاش دێتە زیندان بۆ دیتنی شێخ.عیسمەت پاشا بە شێخ سەعید دەڵێت: داوای لێخوشبوون بکە و دان بنێ بە پەشیمانیت بێ دوو دڵی ئازادت دەکەم،
بەڵام شێخ ووتی:من کوردم،خوێنی کوردم لە لاشەدایە،تا دەمرم ھەر کورد دەبم،تو کاتی خوت بەھەدەر دەدەی من ھەرگیز بۆ ساتێکی ئازادی ھەوای خیانەت ھەڵنامژم،بمکۆژن من سود بە ئێوە نا گەیینم!
٤٠ ڕۆژ دواتر شێخ و چەند ھاوەڵێکی لە سێدارەدران.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر