Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۱ مرداد ۱, شنبه

تورکیا داوای لە وڵاتانی ناتۆ کرد بۆ شەڕ دژی کورد پاڵپشتی بن

 


 تورکیا داوای لە وڵاتانی ناتۆ کرد بۆ شەڕ دژی کورد پاڵپشتی بن

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، دوای سێ کاتژمێر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی هات.


▪️ڕۆژێک دوای هێرش بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان کە 9 کوژراوی لێکەوتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا لە ئەو بەیاننامە داوای لە هاوپەیمانانی لە ناتۆ کرد تا بۆ شەڕ دژی گرووپە کوردییەکان لەوانە پەکەکە و یەپەگە و هەروەها جەماعەتی گولەن لە پاڵیان بن.


▪️ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بەتەواوەتی و راستگۆیانە لە ماوەی حەفتا ساڵ ئەندامەتی خۆی لە ناتۆ ئەرکەکانی خۆی هەمبەر ئەوان جێبەجێ کردووە، هەر بۆیە داوای لە هاوپەیمانانی کرد تا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە کوردییەکان لە پاڵ تورکیا بن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر