#بە_پی_یاسای_نویی_پارلەمانی_ئەورووپا_لە_مەو_بە_دوا#
#سیکس_کردن_لە_هاوژینەکەت_بە_بی_رەزامەندی_ژنکە_تاوانە
پەرلەمانی ئەورووپا لە ٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٦دا بڕیارنامەیەکی مێژوویی پەسەند کرد، کە تێیدا داوای یەکخستنی یاساکانی سزادان لە سەرانسەری یەکێتیی ئەورووپادا سەبارەت بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی دەکات.
دەمهەوێ بەرێک وردەکاری ئەو پرۆژە یاسایێ لێرە باس بکەم🔥
♀️پرەنسیپی سەرەکی ئەویە کە "تەنیا بەڵێیەکی ئارەزوومەندانە بە واتای ڕەزامەندی دێت". تا ئێستا یاساکان لە وڵاتانی ئەورووپادا زۆر جیاواز بوون. لە هەندێک وڵاتدا دەبوو بسەلمێنرێت کە قوربانییەکە بەرگریی جەستەیی کردووە یان تاوانبارەکە توندوتیژی و هەڕەشەی بەکارهێناوە. ئەوی ئێستا گۆراوە ئەوەیە بڕیارنامەکە داوا دەکات دەستدرێژیی سێکسی تەنها بە "نەبوونی ڕەزامەندیی ئارەزوومەندانە" پێناسە بکرێت. یاساکە دەڵێت: بێدەنگبوون یان بەرگری نەکردن، هەرگیز بە واتای ڕەزامەندی نیە. تەنیا "بەڵێ"یەکی ڕاشکاو، ئازادانە و هۆشیارانە پەیوەندییەکە بە یاسایی دادەنێت.
⚧️ خاڵێکی یەکلاکەرەوە و زۆر گرینگ لەو پێشنیازە نوێیەدا، ناساندنی یاساییانەی ئەو کاردانەوە دەروونییانەیە کە قوربانی لە کاتی هێرشەکەدا تووشی دەبێت و پێی دەوترێت ترۆما وەک حاڵەتی:
🔸️بەستن (Freeze): زۆرێک لە قوربانییەکان لە کاتی هێرشدا تووشی شۆک دەبن و توانای جوڵە و هاواریان نامێنێت. یاساکە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم شۆک و پەککەوتنە بە هیچ شێوەیەک بە واتای ڕەزامەندی نایەت.
🔸️حاڵەتی هێورکردنەوە (Fawn): هەندێک ق
16h
⚧️ خاڵێکی یەکلاکەرەوە و زۆر گرینگ لەو پێشنیازە نوێیەدا، ناساندنی یاساییانەی ئەو کاردانەوە دەروونییانەیە کە قوربانی لە کاتی هێرشەکەدا تووشی دەبێت و پێی دەوترێت ترۆما وەک حاڵەتی:
🔸️سڕ بوون (Freeze): زۆرێک لە قوربانییەکان لە کاتی هێرشدا تووشی شۆک دەبن و توانای جوڵە و هاواریان نامێنێت. یاساکە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم شۆک و پەککەوتنە بە هیچ شێوەیەک بە واتای ڕەزامەندی نایەت.
🔸️حاڵەتی هێورکردنەوە (Fawn): هەندێک قوربانی بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیانی و ئازاری قووڵتر و زۆرتر بکەن، هەوڵ دەدەن تاوانبارەکە هێور بکەنەوە یان وا دەردەکەون کە هاوکارن. ئەمەش چیتر وەک ڕەزامەندی هەژمار ناکرێت.
♀️بڕیارنامەکە داوا لە کۆمسیۆنی ئەورووپا دەکات ڕێنماییەک دەربکات کە ئەو خاڵانە بۆ هەموو وڵاتانی ئەندام ببێتە ناچاری و مجبور کرێن ڕەچاویان بگرن.
🔹️پێناسەی یەکگرتوو: دەستدرێژی بریتییە لە سێکس بێ ڕەزامەندی، بێ وەی چاو لێکرێت کە ئایا توند و تیژی تێدا بووە یان نا.
🔹️کۆتاییهێنان بە بیانووەکان: بوونی پەیوەندیی هاوسەری، شێوازی جلوبەرگ یان ڕەفتاری ڕابردووی قوربانییەکە، نابێت وەک "ڕەزامەندیی ناڕاستەوخۆ" تەماشا بکرێت.
🔹️مافی کشانەوە: حەتا ئەگەر کەسێک ڕزامەندی لە هەوەڵی دەستپێکی سێکس دابێ دەتوانێ لە هەر چرکەیەکی پرۆسە سێکسییەکەدا وەریگرێتەوە و دەتوانێ پاشەکشەی لێ بکات.
♀️پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٤ هەوڵێک هەبوو بۆ یەکخستنی ئەم یاسایە، بەڵام بەهۆی دژایەتی هەندێک وڵات (وەک فەرەنسا، ئاڵمان و مەجارستان) شکەستی هێنا. ئەو وڵاتانە پێیان وابوو یەکێتیی ئەورووپا دەسەڵاتی یاسایی نییە دەستوەردان لە یاسای سزادانی وڵاتەکاندا بکات. بڕیارنامەکەی ئێستا (ئاپریلی ٢٠٢٦) فشارێکی توند دەخاتە سەر وڵاتان بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە یاساییە.
♀️خاڵی هەرە گرینگی دی وردەکارێکانی پشتگیریکردنی قوربانییانە کە
جگە لە سزادانی دەستدرێژکەر پەرلەمان داوا دەکات:
🔶️سەنتەری فریاگوزاری ٢٤ کاتژمێری بکرێنەوە.
🔶️هاوکاری دەروونی و یاسایی بێبەرامبەر بۆ قوربانییان دابین بکرێت.
🔶️مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و دادوەران بکرێت تا چیتر بە چاوێکی پڕ لە پێشداوەری و "کڵیشە کۆنەکان" تەماشای دۆسیەی دەستدرێژی نەکەن.🔥
ئامانجی ئەو گۆرانکارێ ئەوەیە "مافی بڕیاردان لەسەر جەستە" بکرێتە بەستێنی یاسایی و بە فەرمی بناسرێت. چیتر پرسیارەکە ئەوە نەبێ: "ئایا قوربانییەکە بە توندی بەرگری کردووە؟" بەڵکو ئەوەیە: "ئایا تاوانبارەکە دڵنیابووەتەوە کە ڕەزامەندییەکی ڕاستەقینە هەبووە؟





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر