| كاكه‌ییه‌كان وێڕایی پابه‌ندبوون به كوردبوونیانه‌وه، چه‌ندن داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد | ||||
ئه‌مرۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به ئاماده‌بوونى دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، پێشوازى له‌شاندێكى باڵا و به‌رفراوانى كاكه‌ییه‌كان كرد كه له پیاوانى ئاینى و دادوه‌ر و رۆشنبیر و مامۆستا و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى پێكهاتبوون. له‌دیدارێكدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به دیدارى كاكه‌ییه‌كان نیشان دا و تیشكى خسته‌سه‌ر تێكۆشانى نه‌پساوه‌ى كاكه‌ییه‌كان له‌بزاڤى رزگاریخوازى كوردستانى دا كه هه‌میشه له‌ته‌ك خه‌م و ئازار و ناخۆشیه‌كانى گه‌لى كوردستان خه‌باتیان كردوه‌و له‌م پێناوه‌دا دووچارى گه‌لێ زوڵم و سته‌م و نه‌هامه‌تى هاتوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون سازش له‌ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و خه‌باتى بێ وچانى خۆیان بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا به نوێنه‌رایه‌تى كاكه‌ییه‌كان سوپاسگوزارى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕى و چه‌ند داواكاریه‌كیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كرد له‌پێناو زیاتر پشتگیریكردن یان بۆ ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان نوێنه‌رى خۆیان هه‌بێت به تایبه‌تیش كه ئه‌مرۆ به‌شێكى زۆریى كاكه‌ییه‌كان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌رزن و شایسته‌ى پێگه‌ى دیار و به‌رچاون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته ڕوو كه كاكه‌ییه‌كان وه‌ك هه‌میشه پابه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى ره‌سه‌نى خۆیان كوردن وه‌ك چۆن پابه‌ندى رێوره‌سم و سروته ئاینیه‌كانى خۆیانن و داوایان كرد خزمه‌تگوزاریى زیاتر له‌بواره جیاوازه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان بكرێ كه زۆر پێویستیى پێیه، ئه‌وه‌ش به ناوى هیچ لایه‌نێكى سیاسیی نه‌بێت كه به‌داخه‌وه پێش ئێستا به ناو زۆر كار كراوه‌و له واقیع هیچ نه‌بوه، بۆیه پێشنیارمان ئه‌وه‌یه كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌رێگه‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌ژێر چاودێرى نوێنه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان بێت كه په‌رله‌مانه و كه‌سانى رابردوو پاك سه‌رپه‌رشتى كاره‌كان بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى خۆى بۆ داواكاریه‌كانیان نیشان دا و به‌ڵێنى پێدان كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌و به‌دواداچوونى پێویست بۆ داواكانیان بكرێت و لهوهڵامهكهى ئاگاداریان بكاته‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا سه‌ركردایه‌تى سیاسیى گه‌لى كوردستان له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه رێزداران كاك مه‌سعود و مام جه‌لال هه‌میشه پشتیوان و داكۆكیكارى كاكه‌ییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ن و رێز له‌خه‌بات و قوربانیدانى كاكه‌ییه‌كان و هه‌موو لایه‌ك ده‌گرن. -------------------------------
| ||||
The meeting between Fatim-Zahra Mansouri—a Moroccan official—and Russian
President Vladimir Putin, held on the sidelines of the third Russia-Africa
Summit in Moscow, has emerged as a major global news story.
-
#Moroccan_and_Russia
The meeting between Fatim-Zahra Mansouri—a Moroccan official—and Russian
President Vladimir Putin, held on the sidelines of the...
۳۸ دقیقه قبل




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر