شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەریوان.
مەریوان؛ پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی یەرەکە لە ئارادایە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاندووە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥، لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گەریلاکانی "یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" (یەرەکە) لە ناوچەکانی دەوروبەری مەریوان پێکدادانێکی قورس ڕوویدا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە لەبارەی ئەم تێکهەڵچوونانەدا زانیاری ورد بڵاو بکاتەوە.




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر