به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکیلیکس، مه‌سعود به‌رزانی دەستی لەكوردستانی بوونی كەركوك بەرداوە ،،،، به‌ڵگه نهێنیه‌کانی ئامریکا که له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی" ویکیلیکس"ه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه، به‌رده‌وام ڕۆژه‌ڤی جیهانی سه‌روبن کردووه. به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه له دیداری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان" مه‌سعوود بارزانی" و باڵوێزی تورکیه له عێراق" موراد ئۆزچهلێک"دا، قبووڵ کراوه که نابێت شاری که‌رکووک وه‌ک شارێکی ته‌واو کوردستانی ببیندرێت و پێشنیاری کۆمسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کان کراوه. ڕۆژنامه‌ی" ئه‌لئه‌خبار"ی لوبنانی، نووسراوه‌کانی باڵوێزانی ئامریکای له 8 وڵاتی عه‌ره‌بیدا، که له‌لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه ئاشکراکراون، بڵاو کرده‌وه. به گوێره‌ی به‌ڵگه‌کان، که له به‌غداده‌وه بۆ واشینگتۆن ڕه‌وانه کراون، به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ولێر له سه‌ر بابه‌تی که‌رکوک پاشه‌کشه‌یان کردووه. له به‌ڵگه‌کاندا که له 24ی ژانویه‌ی 2010 نووسراوه، ئاشکرا ده‌بێت که باڵوێزی تورکیه له به‌غداد" موراد ئۆزچهلێک" سه‌باره‌ت به دیداری له‌گه‌ل سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان" مه‌سعوود بارزانی" و به‌ڕێوه‌به‌رانی کورد بۆ دیپلۆماته‌کانی ئامریکا قسه‌ی کردووه. ده‌ستنیشانکراوه که له چاوپێکه‌وتنی بارزانیدا، بۆ کێشه‌ی که‌رکوک، پێشنیاری ئاواکردنی کومسیونی ڕێکه‌وتنی کورد و تورکمان بۆ ئۆزچه‌لیک کراوه و خوازراوه که باڵوێزی تورک سه‌رۆکایه‌تی لایه‌نی تورکمانی کومسیونهکه بکات. هه‌روه‌ها بانگه‌شه ده‌کرێت که له چاوپێکه‌وتنی نێوان، ئۆزچه‌لیک و وه‌زیری ناوخۆی تورکیه، به‌شیر ئاتالای و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، که‌ریم سنجاریدا کوردان بۆ جاری یه‌که‌م قبووڵیان کردووه که ته‌واوی که‌رکوک نه‌که‌وێته ژێر دسه‌ڵاتداری کوردان. له به‌ڵگه‌کاندا بانگه‌شه کراوه که تورکیه بۆ که‌رکوک چووارچێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ویستووه و له پێشنیاره‌کاندا وتراوه ،که که‌رکوک به ڕێکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان و ئێراق به شێوه‌یه‌کی خۆسه‌ر بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رێوه ببرێت. سه‌رنجڕاکێشه که ئۆزچه‌لیک، بۆ ئه‌وه‌ی که بارزانی له بڕیاره‌که‌ی خۆی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، داوای کردووه که تورکیه هاوکاری بارزانی بکات, ئا.ڕه‌نجه ڕؤوف.
فراخوان امیرحسین مرادی و علی یونسی به دانشجویان سراسر کشور
-
روز چهارشنبه ۳۰ آبان ۱۴۰۳، علی یونسی و امیرحسین مرادی، زندانیان سیاسی محبوس
در زندان اوین با انتشار نامه‌ی مشترک از دانشجویان سراسر کشور دعوت کردند که
ه...
۱۰ ساعت قبل
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر