Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۶, شنبه

ئازادی دایکێک لە زیندان، بەمەرجی رادەست کردنەوەی رۆڵەکەی


ئازادی دایکێک لە زیندان، بەمەرجی رادەست کردنەوەی رۆڵەکەی
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بە دایکی چالاکێکی سیاسیی کوردیان راگەیاندووە کە تەنیا لە کاتێکدا لە زیندان ئازاد دەکرێت، کە کوڕەکەی بگەڕێتەوە بۆ نێوخۆی وڵات و خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکان بکاتەوە.

سیروان کەمانگەر چالاکی سیاسیی نێشتەجێی دەرەوەی وڵات، لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، کە ٤ مانگ پێش ئێستا "فاتمە پەرویزی" دایکم لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری "کەرەج" دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ حوکمەکەی، بۆ زیندانی "نەوشهر" لە ئوستانی مازندەران راگوێزرا.

ئەو چالاکە سیاسییە ئاشکرای کراد کە دایکی لە کاتێکدا لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو کە تەنیا ماوەی ٤ رۆژ بەسەر نەشتەرگەری "منداڵدان"ی تێپەڕیبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەیکە زیاتر لە نیوەی حوکمەکەی تێپەڕاندووە نە تەنیا "ئازادیی مەشرووت" نەیگرتۆتەوە، بەڵکوو لە هەموو جۆرە مەرەخەسییەکیش بێبەری کراوە.
11535.jpg
فاتمە پەرویزی
سیروان کەمانگەر راگەیاند: من و دایکم لە بەفرانباری ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بەهۆی بەشداری کردنمان لە ناڕەزایەتییەکانی پاش هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران، لە شاری چالووس لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ رۆژ زیندانی، بە دانانی بارمتەی ٨٠ و ٣٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراین.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەدا باسی لەوەش کرد، کە دایکم لە دادگایەکی چەند خولەکیدا بەتۆمەتی "بێ‌ڕێزی کردن بە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان" ماوەی ٦ مانگ زیندانی تەعزیزری بۆ بڕایەوە.

سیروان کەمانگەر ساڵی ١٣٨٢ بۆ ماوەی ١٠٥ رۆژ لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دەستبەسەریدا بوو و دواتر بە تاوانی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری "خورە‌م ئاباد"ـەوە بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا و ماوەی ئەو حوکمەی لە زیندانی ئەو ئوستانە تێپەڕاند.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر