Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۳۰, پنجشنبه

رزگاربووانی چیای شنگال هێشتا هەر دەمرن


رزگاربووانی چیای شنگال هێشتا هەر دەمرن
پێشمەرگە بە هاوکاری فرۆکەی ئەمریکی و عێراقییەکان توانی زۆرێك لە ئاوارەکانی چیای شنگال کە لە دەستی چەکدارانی داعش رایانکردبوو، ئازادبکەن. بەڵام ئەوان هێشتا لە...


پێشمەرگە بە هاوکاری فرۆکەی ئەمریکی و عێراقییەکان توانی زۆرێك لە ئاوارەکانی چیای شنگال کە لە دەستی چەکدارانی داعش رایانکردبوو، ئازادبکەن. بەڵام ئەوان هێشتا لە مردن رزگاریان نەبووە.

هێڤیدار ئەحمەد، لە شنگالەوە راپۆرتێکی ئامادەکردووە کە تێیدا ئەو ژن و پیاوانە دەدوێنێ کە بە ئازارەوە چەندین رۆژیان بەو چیایەوە بێ نان و ئاو بەسەربردووە.

بۆ ئەوان بێ نان و ئاوی کە سەرەکیترین هۆکاری ژیانن، شتێکی ئەو تۆ نەبووە، کاتێک دەیگێڕنەوە کە بە بەرچاویانەوە لە چیاکە کچەکانیان هاوار یانکردووە: بمانکوژن بمان کوژن.

دایكێک بە هێڤیدار دەڵێ بە بەرچاویەوە سێ کچی خۆی لە چیای شنگالەوە خۆیان فڕیدایە خوارەوە، چونکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستدرێژی سێکسیان کرابوویە سەر و قبوڵیان نەکرد.”

دایکەکە بە دەم ئازارەوە دەیگوت:”راستە رزگارمان بوو، بەڵام دنیا بۆ ئێمە کۆتای هاتووە ”

تێبینی: پەیامنێرمان چیرۆکی ئەو دایکەی بە ڤیدیۆ گرتبوو، بەڵام گەریلاکانی یەپەگە دەستدەگرن بەسەر کامێراکەی و لێی دەسڕنەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر