Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ خرداد ۱۲, یکشنبه

۹/٤/۲۰۱۹ هەڵبژاردنی گشتی ئیسڕائیل ئەنجامدرا ، حیزبی لیکود بەسەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ زۆرینەی دەنگی هێنا ، بەهاوپەیمانی چەند لیستێکی ئاینی جوو و حیزبی ماڵی یەهودی بەسەرۆکایەتی ئێڤگدۆر لیبرمان ، حکومەت و پەرلەمان پێک بهێنن،

پەرلەمان و حکومەت بۆ شکستی هێنا؟؟
حیزبی شاس کە حیزبێکی توندڕەوی ئاینی جووە ببوونە هاوپەیمانی بنیامین بۆ پەرلەمان ، لەهەوڵی ئەوەبوون کاری گەری تەواویان هەبێ لە کنێسەت پەرلەمانی ئیسڕائیل ، مەرجیان ئەوەبوو کەسانی ئاینی جوو نابێ بچنە خزمەتی سەربازی ،
سەرۆک وەزیران بنیامین ڕازی بوو بە مەرجەکەیان ، بەڵام لەهەمان کاتدا
ێڤگدۆر لیبرمان سەرۆکی حیزبی ماڵی یەهودی هاندا کە لە پەرلەمان کشێتەوە لە دژی ئەو بڕیارەی پەرلەمان
لیبڕمان و حیزبەکەی کشانەوە . لەوکاتەدا بنیامین کەمتر لە شەست کورسی مایەوە
بە یاسای پەرلەمانی ئیسڕائیل کەمتر لە شەست کورسی ناتوانێت کابینەی حکومەت دامەزرێنێت ،
دوێنێ شەو بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمان و حکومەتی ئیسڕائیل هەڵوەشێندرایەوە
لە ۱۷/۹/۲۰۱۹
هەڵبژاردنی گشتی دووبارە ئەکرێتەوە .
پێشبینی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە
ئەمجارە بنیامین دەنگی زیاتر دەهێنێت ، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان سیاسەتی بنیامین بوو ، بۆئەوەی حیزبە ئاینیەکان دەسەڵاتیان نەبێت
...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر