Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ تیر ۵, چهارشنبه

ئامادەی دەورلێدانەوەی گەرووی هورمۆزین


ئامادەی دەورلێدانەوەی گەرووی هورمۆزین


▫️کۆمپانیای حۆکمی نەوتی عەرەبستان ئارامکۆ، ڕایگەیاند کە ئەزموون و ژێرخانی پێویستمان بۆ درێژەدان بە هەناردەی نەوت لەئەگەری داخستنی گەرووی هورمۆزەوە هەیە.


▫️ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئارامکۆ گوتی: ئێمە ئامادەبوونی خۆمان زیاتر دەکەینەوە. ئێمە دەتوانین نەوت لە ڕێگای زەریای سوورەوە هەناردە بکەین و هێڵی بۆڕی و گاراژی پێویستمان هەیە.

▫️هەروەها گوتیشی کە ئەم کۆمپانیایە ئەزموونی هەناردەی نەوتی لە کاتی تێکهەڵچوون لە کەنداوی فارس هەبووە و بەردەوام ئەرکەکانی خۆی لە ئاست کڕیارانی بەباشی بەجێ هێناوە. بۆیە دەتوانین سیستەمێکمان ببێ کە بەنەرمی نواندن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکا.

▫️بەوتەی ئەم بەرپرسی باڵای عەرەبستانە مەترسی دابڕان لە هەناردەکان لە گەرووی هورمۆزەوە بۆ هەموو وڵاتان هەیە. ئەمەش هەموو جیهان تووشی دڵەڕاوکێ دەکا چۆن ڕێگایێکی زۆر گرنگی هاتوچۆیە بۆ هەناردە و گواستنەوەی بەشێکی زۆر لەنەوت و تەنیا عەرەبستان ناگرێتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر