Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ مرداد ۲۷, یکشنبه

سەرکۆماری ئەمریکا مووچەی ساڵانەی خۆی پێشکەشی وڵاتەکەی کرد


سەرکۆماری ئەمریکا مووچەی ساڵانەی خۆی پێشکەشی وڵاتەکەی کرد

▫️دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا لە تویتەرەکەیدا نووسی: "من ۱۰۰٪ی مووچەی سەرکۆماری خۆمم کە ٤۰۰ هەزار دۆلارە پێشکەشی وڵاتەکەم دەکەم و بۆ ئەم کارەش هەستێکی خۆشم هەیە."


▫️ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە تاڵانکردنی سەرچاوەی سەروەت و پاشەکەوتی نەتەوەیی ئێران و دەستێوەردان  لە بازاڕی ئەرز و پێشەسازییەکان، سەدان ملیار دۆلار سوودی تاکەیی وەردەگرن و ئاغازادەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی خەریکی خۆش ڕابواردنن و خەڵکی هەژار لە نێوخۆ ڕووبەڕووی هەژاری و هەڵاوسان و بێکارین.

▫️پێشکەشکردنی مووچەی ساڵانەی سەرکۆماری یەکێک لە بەڵێنییەکانی ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ساڵی ۲۰۱٦بوو. ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا لە کاتی دەسبەکارکردنی ترامپ گەییشتە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی ٤۹ ساڵی ڕابردوو واتا ۳.۲٪.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر