دانیشتنی دووەمی دادگایی وحسێن کەمانگەر چالاکی خەڵکی کامیاران، دوێنێ دووشەممە ٢٧ ی ڕێبەندان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو.
دادوەری سنە به پێ داواکاری و گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات، خوازیاری لە سێدارەدانی ئەم چالاکە مەدەنیەیە.
ئەو تۆمەتانە دراوەتە پاڵ کەمانگەر، “بەغی” و ئەندامییەت و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژی کۆماریی ئیسلامییە.
پێشتر دادوەری کامیاران بە سەرۆکایەتی جەعفەری خوازیاری لە سێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە بوو.
شایانی باسە ، ناوبراو ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی دادوەری و تەنیا بە هێرش و لێدان و زۆرە ملی دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر