Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ بهمن ۲۶, یکشنبه

گەریلا تیڤی لە ئاسمانەوە، دیمەنی ئەو کامپەی بڵاو کردەوە کە دیلەکانی تێدا ڕاگیرابوو و دەوڵەتی تورک بەهێرشی هەوایی و زەمینی خاپوری کرد و دیلەکانی تێدا کوشت.

 







گەریلا تیڤی لە ئاسمانەوە، دیمەنی ئەو کامپەی بڵاو کردەوە کە دیلەکانی تێدا ڕاگیرابوو و دەوڵەتی تورک بەهێرشی هەوایی و زەمینی خاپوری کرد و دیلەکانی تێدا کوشت.

دیمەنی بەرخۆدانی #گەریلا


دوێنێ شەو ۷ هێلیکۆپتەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بە مەبەستی دابەزاندنی ژمارەیەک لە هێزەکانیان چوونە هەرێمەکانی گارە، بەڵام گەریلا لێیان هاتنە دەست و ناچار لەناوچەکە پاشەکشەیان کرد.


بژی گەریلا

هەپەگە ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک ئەو هێرشە بۆ ڕزگارکردنی دیلەکان نەبووەو بەتەواوی بۆ لەناوبردنیان بووەو تەنها وەزیری بەرگری تورکیا کە بڕیاری ئەو هێرشەی دا، لێی بەرپرسە.

دەوڵەتی_تورک  خەرجی فڕۆکە جەنگیەکان و هێرشەکانی لە پارەی نەفتی باشوور دەدات کە سەرەتانی جەستەی کورد بارزانی بێ نامووس پێی بەخشیوە 

خلوسی_ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆتایی ئۆپەراسیۆنی چنگی_هەڵۆ2 ی ڕاگەیاند.

بە وتەی ئاکار ئۆپەراسیۆنەکەیان سەرکەوتوو بووەو سەرجەم سەربازەکانیان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و ناوچەکەیان بەجێهێشتووە!


بە کورتی و بەکوردی ئاکار دەیەوێ بڵێ غەڵەتێک بوو کردمان و گەڕاینەوە،ئەگەر بیانتوانیایە و سەرکەوتوو بونایە هەرگیز لەو ماوە کورتەدا کۆتاییان پێنەدەهێناو گارە یان بەجێنەدەهێشت.

بژی هێزی گەریلا.

واشنتۆن داوا لە ئەنقەرە دەکات ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت


  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانیش تورکیا بە داگیرکەر ناودەبات.


لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئەو هێرشە سەربازییەی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێم ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا، پێویستە لەسەر بنەمای ڕەزامەندی و ڕێز لە سەروەری عێراقدا بێت.


هاوکات محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، تورکیا خەریکە ئەو هێڵە سنووریەی عێراق داگیر دەکات.


ئەوەش لە کاتێکدایە تورکیا پابەند نەبووە بەو ڕێککەوتنانەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ عێراق واژۆی کردوون کە بەوتەی ئال حەیدەر، ئەو ڕێککەوتنانەی لە ٢٠٠٨وە لەگەڵ تورکیا کراون بۆ پاراستنی سنوورەکان، بۆ چەند هەفتە و مانگێک بووە نە زیاتر.


لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی تورکیا بە ئاشكرا باس لەوە دەکەن، سوپای تورکیا بە درێژایی زیاتر لە ١٧ کیلۆمەتر، خاکی عێراق بەزاندووە.

کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بە جوموجوڵی داگیرکردنی گارە، دەیانەوێت لە هەلومەرج و بە شێوەی نوێ درێژە بە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بدەن، جەختیش دەکاتەوە”ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی داگیرکەریی سەر گارە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە خێراتر دەکات”.


هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە دەستپێکدا ئەو شەهیدانەی بەبیرهێناوەتەوە، کە لە ماوەی ئەم ٢٢ ساڵەدا لەدژی گەلەکۆمە وەستاونەتەوە و شەهیدبوون.


کەجەکە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، سەرباری ئەوەی لەو ٢٢ ساڵەدا زۆر جار هێزە پیلانگێڕەکان لە بەرزتریین ئاست و بە گەورەترین شێوە بن کەوتوون و شکستیان خورادوە، بەڵام دەستبەرداری جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی نوێی پاکتاوکردن نەبوون.


کەجەکە ڕوونیدەکاتەوە”لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا لە ڕێگەی ئەمریکاوە بڕیاری دەستگیرکردن و لێدانی سێ بەڕێوەبەری پەکەکەیان دەرکرد، پلانسازیی پیلانگێڕی بەو شێوەیە نوێ بوو. هێرشە قورسەکانیان لە دژی هێزەکانی ئازادیی گەلی کورد لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوا و ئەنجامدانی داگیرکەریی بووە کردار و کردەوەی ئەو بڕیارە، کە دەسەڵاتی ترامپ دەریکردبوو”.


لە بەردەوامییدا هاتوە”ئەو هێرشانە لەگەڵ هێزە هاوکارەکانیان هەر وەک پیلانگێڕییەک لەسەر باکوور، ڕۆژئاوا، شەنگال، مەخمور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایە و هەوڵ دەدەن ئەوە بگەیەننە ئاستێکی نوێ. لەبەر ئەوەش هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئێمە دەچینە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی، لە ١٠ی شوبات دا جموجوڵی داگیرکردنی گارە دەستیپێکرد، ئەوەش ئەو ڕاستییە نیشان دەدات، کە دەوڵەتی تورک پاکتاوکردنی کوردانی کردووەتەوە ئامانج و لەگەڵ هاوکارەکانیان دەیانەوێت پیلانگێڕیی لە هەلومەرج و بە شێوەی نوێ درێژە پێبدەن”.


کەجەکە، زیادبوونی هێرشەکان گرێ دەدات بە زیادبوونی هێز و کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆوە و دەڵێت:”ئەمڕۆ هێزی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادیی کورد زۆر زیاترە لە ٢٢ ساڵ پێشتر، هەر چۆن هەڵوێست و رامانەکانی رێبەر ئاپۆ پەکەکەی گەیاندووەتە ئاستێک، کە زیاتر و  کاریگەرانەتر تێبکۆشێت، ئەمڕۆ نەک تەنها هەبوونی رێبەری گەلی کوردی تێپەڕاندوە، بەڵکو بوەتە رامانی ئازادیی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان”.


هەروەها هاتوە”‘هێڵی ئازادیی ژن’ لای ڕێبەر ئاپۆ، ئەمڕۆ ژنانی جیهانی هێناوەتە ئاستی کاریگەرترین هێزی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیی گەلان. کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیی، کە شێوەی خۆبەڕێوەبەرییە لە دەرەوەی دەوڵەت، نەتەوەی دیموکراتیک، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخستووە بووەتە هێڵی ئازاد و دیموکراتییی گەلان، هاوکات لەگەڵ ئەوەی گەلان لە بێچارەیی سیستمی داگیرکەر و چەوسێنەر، دەوڵەتپارێز و دەسەڵاتپارێز و پیاوسالار ڕزگار دەکات، بەو پرۆژەیەی سیستمی دیموکراتیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تێکۆشانی ئازادیی گەلان بەرزتر و شەکاوەتر دەکات”.


ئەوەش هاتوە”گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕیی دا تێکۆشان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادییە’ لەدژی پیلانگێڕیی بەڕێوەدەبەن. ئەو هەڵمەتە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچێت. هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم، کۆتایهێنان بە داگیرکەریی، ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەبێتە تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسیی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبنە هێزی ئەو تێکۆشانە”.


دەشڵێت”دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارێزگاری و نوێنەرایەتیی فاشیزم، سەرکوت، دواکەوتویی و داگیرکەری دەکەن و لە رێگەی بەڕێوەبەریی دەوڵەتی تورکەوە بوونەتە دوژمنی هەموو گەلان. لەو مانایەدا هەڵمەتی کاتی ئازادی  نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بووەتە تێکۆشانی ئازادیی هەموو گەلان”.


کەجەکە جەخت دەکاتەوە”دەوڵەتی تورک، کە گۆشەگیریی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت، لە ٢٣هەمین ساڵدا زۆر زیاتر خۆی ڕیسوا و گۆشەگیر دەکات. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – هەمەپە، کە تاوەکو ئێستا پیلانگێڕیی بەڕێوەبردوە و لەسەر بنەمای هەوڵەکانی، کە کار بۆ تەواو پاکتاوکردنی گەلی کورد دەکات، لە بەر یەک هەڵدەوەشێت، ڕاپەڕینی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی داگیرکەریی سەر گارە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە خێراتر دەکات”.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر