Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۱ اردیبهشت ۳, شنبه

مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی تورکیا دەبنە بەربەست لە بەردەم شەڕی دژی داعش



 مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی تورکیا دەبنە بەربەست لە بەردەم شەڕی دژی داعش


🔹 مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە تویتێکدا دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا "هەڕەشە لە ئاساییش و ئاشتی دەکەن و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشیش پەکدەخەن."


🔹 مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، تورکیا ئەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی بە بەشداریی وڵاتانی گەرەنتیکار واژۆکراون، بۆ دژایەتیکردنی "هەرێمەکەمان" پێشێلیان دەکات. 


🔹 ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی 20-4-2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیادا لە کۆبانێ، سێ بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) شەهیدکران. 


🔹 مەزڵوم عەبدی لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "بە ئامانجکردنی کۆبانێ، تۆپبارانکردنی خەڵکی سڤیلی بێگوناه و کوشتنی کەسایەتیی کارگێڕی لە رێگەی درۆنەوە بریتین لە دنەدان و هەڕەشەن بۆ سەر ئاساییش و ئاشتی، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشیش پەکدەخەن."


🔹 یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ناسنامەی ئەو سێ کەسەیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەدا شەهیدکران و رایگەیاند، کاتێک بەر هێرشەکە کەوتوون لە ئەرکی خۆیاندا بوون و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێیان دراوە و کراونەتە ئامانج. 


🔹 بەگوێرەی ئەوەی کە یەپەژە بڵاویکردووەتەوە، ئەوانەی شەهیدکران ئەمانەن: 


- رانیا حەنان لە عەفرین لەدایکبووە و ناسراوە بە (دیلار حەلەب)


- رودین عەبدولقادر محەممەد، لە کۆبانێ لە دایکبووە و ناسراوە بە (روناهی کۆبانێ) 


- جیهان نیداڵ عەلی لە کۆبانێ لەدایکبووەوە و ناسراوە بە (کۆبانێ)


🔹 ئەو سێ کەسە لە رۆژی 20-4-2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا لە کۆبانێ شەهیدکران رۆژی هەینی لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکانیان هەر لەو شارەی رۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردرا.

 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر