Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۱ اردیبهشت ۳, شنبه

گەنجانی شێلادزێ: ئێمە بێدەنگ نابین

 



گەنجانی شێلادزێ: ئێمە بێدەنگ نابین


شێلادزێ – کۆمەڵی گەنجانی هەرێمی شێلادزێ لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە بارەی دۆخی ناوچەکەیان و پیلانەکانی میتی تورک لە ناوچەکەیان هۆشداری دەدەن و دەڵێن لە ماوەی ڕابردوودا حزبی دەسەڵاتداری ناوچەکە بە هاوکاری میتی تورک و بەرپرسانی هەرێمی شێلادزێ و دەوروبەری بە چەندین شێواز هێرشیان لە سەر کۆمەڵگای ئێمە ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەکردووە هێرشی هەرە مەترسیدار هێرشی فرۆکەکان بوو…

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی پێکانی هێلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک لە کوڕەژارۆ بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت گەریلاکان بە تاکتیکی نوێ هێلیکۆپتەرەکان دەکەنە ئامانج و ڕێگا بە نیشتنەوەیان نادەن.


ئەمڕۆ ماڵپەڕی گەریلا تیڤی ڤیدیۆی بەئامانجگرتنی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە چیای کوڕەژارۆ لە ناوچەى زاپ بڵاوکردەوە.


وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، گەریلاکان بە تاکتیکی گەریلای سەردەم گورزی کاریگەر لە هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک دەدەن و ڕێگا بە نیشتنەوەیان نادەن.


هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی نیسانەوە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەهاوکاریی پەدەکە بەردەوامن، لە بەرامبەریشدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەرخۆدانی بەهێز دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەکەن و تائێستا شکستیان بە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک هێناوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر