Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۲ اردیبهشت ۹, شنبه

سوریا: بەموشەک هێرشکرایە سەر حزبوڵای لوبنانی

 





سوریا: بەموشەک هێرشکرایە سەر حزبوڵای لوبنانی


ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە،کەمێک پێش ئێستا، سوپای ئیسرائیل لەڕێگا چەند موشەکێکەوە، بنکەو بارەگاکانی حزبوڵای لوبنانی لەشاری حمس، لەناوەڕاستی سوریا بۆردومانکرد.


ئاژانسەکە ئاشکراشیکردوە، هێرشە موشەکیەکەی ئیسرائیل، ناوەندێکی سەربازی و کۆگای چەکی حزبوڵای له فڕۆکەخانەی سەربازی سەبغە لەشاری حمس بەئامانج گرتوە.


ئاژانسی هەواڵی سوریا ڕاشیگەیاندوە، تائێستا ئاستی زیانی هێرشەکه ئاشکرا نییە، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگرو دوکەڵێکی زۆر لەناوەندی فڕۆکەخانەکەوە بەدیدەکرێت.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر