Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۲ فروردین ۱۹, شنبه

فراکسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلیمانی بڵاوکردەوە.

 


فراکسیۆنی یەنەکە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلیمانی بڵاوکردەوە.


📌ئۆباڵی لێکەوتەکانی تێکدانی یەکریزی خاک و خەڵکی کوردستان ئەکەوێتە ئەستۆی خودی مسرور بارزانی

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

 

بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین، پێمان وایە ئەم جۆرە هێرشانە سەرەڕای بەئامانج گرتنی ئارامی شاری خۆشەویستی سلێمانی،  پێشیلکردنی سەروەری خاکی هەرێم و  عێراقیشە.

لەھەمان کاتدا بەتوندی سەرکۆنەی راگەیەنراوی کەسێک بەناوی جوتیار عادل دەکەین کە بەر لەھەمووشتێک قسەکانی بێڕێزی کردنە بە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم، ئەم مامەڵە نابەرپرسانە خزمەت بەھیچ کەس ناکات بەڵکو لەسەر خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ماڵە ، کە لە جیاتی سەرکۆنەی دەستدرێژییەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات، پاساو بۆ ھێرشەکە دەھێنێتەوە، ئەوەش بە پێشھاتێکی زۆر  مەترسیدارتر دەزانین کە ئامانج لێی قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان و تێکدانی یەکریزی خەڵکی کوردستانە.

لە کۆتایدا ئۆباڵی لێکەوتەکانی تێکدانی یەکێتی و یەکریزی خاک و خەڵکی کوردستان ئەکەوێتە ئەستۆی خودی مسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر