هاوکاری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە گەل تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەلاتی کوردستان بە دەژایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیکەوە لەگەڵ تیرۆریستانی سەلەفی کاردەکات و دەستی لەگەڵ تیرۆریستاندا یەکگرتووە.
هەموویان ئەندامی داعشن و بۆ کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر مەترسیدارن. سەرچاوەیەک لە جەوانرود، سەرچاوەیەکی دیکە لە پاوە و سەرچاوەیەکی دیکە لە مەریوان باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەیان بەو لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوە لەگەڵ سەلەفییەکان قسە بکەن.
سەرچاوەیەکی دیکە لە سەلاسی-باوجانی ڕایگەیاند، سەلەفیەکان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە چەکدارکراون و بەشێکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەتەوە.
زۆربەی ئەو سەلەفیانە دەستیان لە چالاکی تیرۆریستیدا هەبووە و لەگەڵ داعش کاریان کردووە، خوێنی خەڵکی بێتاوانیان لەسەر دەستە لە عێراق و سوریا.
ئێستا ئەم سەلەفیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە هەڕەشەی کوشتن لە ژنان دەکەن. وێنەی پیس کە تەنها لە مێشکیاندایە بۆ ژنان دەنێرن. ئەم تیرۆریستانە خۆیان بە لایەنگری حیزبە کوردییەکانی وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەناسێنن.
هەستیاری ئەم کەسانە کاتێکە کە ژنێک گرتەیەکی ڤیدیۆیی وتارەکەی دوکتور عەبدولڕەحمان غەسملووی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا بووخومەینی لیبیگی وتووە " دوایی بەلاو بوونەویی ئەو کورتە ڤیدئوییە تیرۆریستان هیرەشیان رکد سەر ئەو خانمە بە هەزاران وەشه ێ ناشیرینیان بە ئەم خانمە وەتووە ئەو تیرۆریستانە".
ئەم ژنە لەلایەن ئەم تیرۆریستە ژنکوژانەوە هێرشی کراوەتە سەر. لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک ترامپ بەڵێنی داوە سەلەفیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەگیان هەڵبکێشێت و بنبڕیان بکات





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر