ڕاڤان سوباسینگە داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی #شەریفە_محەمەدی دەکات
ڕاڤان سوباسینگە، بەرپرسی بەشی یاسایی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە، لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی بێ مەرجی چالاکوانی کرێکاری زیندانیکراو شەریفە محەمەدی کرد.
ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بە ئاماژەدان بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی لەلایەن دادگای باڵاوە نووسیویەتی کە ئەم دۆسیەیە نموونەیەکی ڕوونە لە پێویستی بەپەلەی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.
لە ئێستادا نزیکەی ٧٠ زیندانی لە زیندانەکانی سەرتاسەری ئێران لەوان # شەریفە محەممەدی، #ڤاریشەمورادی و #پاخشانعەزیزی، مەترسی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە یان بە تۆمەتی سیاسی لەسێدارەدان.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر