#نەقدە؛ #دەستگیرکردن و نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی #مەتین_ئەسلۆب
مەتین ئەسلۆب، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەقدە، مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، مەتین ئەسلۆب، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەقدە، ٢٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
دەستگیرکردنی مەتین ئەسلۆب کە وەک میکانیکی ئۆتۆمبێل کاردەکات، دوای پشکنینی وردی ماڵی خێزانی هاوڵاتییەکە و بەبێ دابینکردنی مۆڵەتی دادوەری ئەنجامدراوە.
مەتین ئەسلۆب ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٠٢٤ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ لەم کاتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاری هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە کراوە لەبەردەستدا نییە



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر