نووسینگەی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ٢٩ی پووشپەڕی ٢٠٢٥، زیادبوونی شۆککەری ئێعدامەکان لە ئێران بڵاو کردەوە. وتەبێژی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک، لە جنێڤ، وتی: سەرەڕای سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، ئەم ئامارانە وێنەیەکی ڕێژەیی بەڵام واقیعی لە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران دەخەنە ڕوو. جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشێکی زۆری ئەم لەسێدارەدانانە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی لە دژی کەمینە نەتەوەییەکان، بەتایبەتی کورد، بەلووچی، هەروەها پەنابەرانی ئەفغانستان ئەنجام دراون، ئەمەش ڕەوتێکە کە بە ڕوونی دژایەتی پرەنسیپی یەکسانی و دادپەروەری دادوەرییە لە یاسای نێودەوڵەتیدا.
ژەنیارە نابیناکان داوای دانپێنانی هونەری و پشتیوانی دەکەن
-
ژمارەیەک بەهرەمەندی نابینا لە ڕێگەی دەنگ و لەرەلەری دەفەوە، تاریکییان
کردووەتە ڕووناکی و لە بەرەبەیانی دروستکردنی گرووپێکی مۆسیقیی سەربەخۆدان.
ئەوان بە هەن...
۲ هفته قبل



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر