مه‌ترسی له سێداره‌دانی لاوێكی کورد له چه‌ند رۆژی داهاتوودا
لاوێكی ته‌مه‌ن سی ساڵه كه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه بچێت.ناوه‌ندی هه‌واڵنیری سه‌قز له زاری كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند: شێركۆ معارفی، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه، به تاوانی هه‌ڵسوڕان به دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له لایه‌ن دادگای قه‌زایی سه‌قزه‌وه حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.ناوبراو له رێكه‌وتی ١٠ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی گیراوه و تا ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ره و ماوهێكیشه كه (ممنوع الملقات) كراوه. كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له كۆتایی راگهێندراوهكهیدا داوای له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی داكۆكیكه‌ر له مافی مرۆڤ كردوه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی شێركۆ موعارفی تێبكۆشن.
-------------------------------------------------------------------
ناوی 14 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی كه حوكمی سێداره‌یان بۆ ده‌رچوو
۱۴ تن از فعالان سیاسی و مدنی در کردستان به اعدام و زنداني طولاني محکوم گردیدهاند
به پێ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان:هه‌ر ئێستا 14 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له زیندانه‌كانی كوردستان‌و ئێران حوكمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه كه ناوه‌كانیان بریتین له: ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د، فه‌رهادی چالش، شێركۆ مه‌عارفی، روسته‌م ئه‌ركیا، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی، هیوا بووتیمار، ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، فه‌سیح یاسه‌مه‌نی، ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، زێنه‌ب جه‌لالیان، ئیحسان فه‌تاحیان.له نوسراوه‌كه‌ی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و حوكمانه به توندی مهحكوومكراوه،داوایان سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه كه به‌رامبه‌ر ئه‌م حوكمانه هه‌ڵوێستیان بێت‌و به توندی مه‌حكوومیان بكه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر