له ره‌مه‌زاندا 15حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان تۆماركراوه
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه نزیكه‌ی 15حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان تۆماركراون‌و 8 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراون كه شه‌شیان ژنن.مولازم سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ڕایگه‌یاند "له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ئینزیباتو نه‌هێشتنی تاوان‌و پۆلیسی فریاكه‌وتن پێكهێنراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو له‌رۆژانی به‌ر له جه‌ژنی ناو بازاڕی شاری سلێمانی".له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌دا له‌ناو شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان‌و گیرفانبڕینی هاوڵاتیان ده‌ستگیركراون، له‌و باره‌یه‌وه مولازم سه‌ركه‌وت وتی "له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه تائێستا 6 ژن به‌تۆمه‌تی دزی كردن لهسوپهرماركێتهكانو دوو پیاویش به‌تۆمه‌تی گیرفان‌بڕین له‌ناو بازاڕ‌و 10-15 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ده‌ستبردن بۆ ژنان ده‌ستگیركراون".ئه‌و ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه باسیله‌وه‌شكرد كه ده‌ستگیركراوه‌كان رووبه‌ڕووی پارێزگاری سلێمانی یان بنكه‌كانی پۆلیس كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌و ده‌ستگیركراوانه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن‌و هه‌ندێكیشیان بهسپارده به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژن ئازاد كراون

----------------------------------
كوژرانی 12سه‌ربازی كورد له موسڵ كوردستانیوز , القدس له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له شاخی "باعشیقه"ی ڕۆژههلاَتی شاری موسڵ 15 سه‌ربازی عێراقی كورژران و له‌نێوانیشیاندا ئه‌فسه‌رێكی پله‌دار به‌ناوی "ئه‌حمه‌د ڕه‌شید"و 12 سه‌ربازی كوردی تێدایه.به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان" كاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ16 سه‌ربازی سوپای عێراق هاتوونه‌ته چیای باعشیقه، له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و مین پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه به‌ڵام ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 15 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌شیان به سه‌ختی برینداره. دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان كردۆته ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دان
-------------------
نێوده‌وڵه‌تی - ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كۆبوونه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌كات.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به داماڵینی چه‌كی ناووكی له جیهان و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، بۆ تاوتوێكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی میهری ئێرانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئێران خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان توركیا و ئێران دهربرِیووه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژووی وه‌سفكردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سایتی هه‌واڵیی توركیا (ئه‌خبار عاله‌م) بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندووه، له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، یاخود سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ سه‌ردانی تاران ده‌كات، به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌نگه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.
توركیا به سازاندنی په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی باشتر له‌گه‌ڵ ئێران؛ خوازیاری ئه‌وه‌یه له هه‌مبه‌ر كێشه‌كانی نێوان تاران و وڵاتانی خۆرئاوا رۆڵی میانگیری ببینێت.
چاودێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له پرسی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی توركیا به‌رووی كورد دا و پرسی وزه‌ی ناوكی و په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و كێشه سنوورییه‌كان، ته‌وه‌ری وتوێژه‌كانی داهاتووی نێوان ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بن
------------------------
...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر