Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ اسفند ۲۹, دوشنبه

بە دەلیلی ئەوی کە بریک لە هاوەریان پیان وایە تاریخی نەورۆزی سەری سالی کوردی ٢٧٢٤ وایە زۆر راستە سیری کتیبی تاریخی کوردستانم کرد وایە ٦١٢ پیش زائین مادەکان ئیمپراتۆریان هەبۆە بە ئەم بۆنیەوە ئەم لۆ'گۆمە درۆست کردۆە هیوادارەم بە دلی ئازیزان بێت نەورۆزتان پێرۆز بێت



بە دەلیلی ئەوی کە بریک لە هاوەریان پیان وایە تاریخی نەورۆزی سەری سالی کوردی ٢٧٢٤ وایە زۆر راستە سیری کتیبی تاریخی کوردستانم کرد وایە ٧١٢ پیش زائین مادەکان ئیمپراتۆریان هەبۆە بە ئەم بۆنیەوە ئەم لۆ'گۆمە درۆست کردۆە هیوادارەم بە دلی ئازیزان بێت نەورۆزتان پێرۆز بێت


/////////////////////////
نوروزتان پیروز هرروزتان نوروزباد
---------------------------------------

ڕونکردنەوەی یاریکورد بۆ ڕای گشتی

Logo-Yari 
یاریکورد لە وەتەی هاتووتە نیو گوڕەپانی خەبات و تێکوشان لە پێناو گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی خەڵکی یارسان و دیفاع لە حەق و حقوقی ئەم خەڵکە، هەمیشە بۆ یەکگرتوویی و ئتحادی ناو ماڵی یارسانی لە هەر هەوڵیک درێغی نەکردووە، چونکە ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراوی کونگرەی یەکەمی یاریکورد پیروزی و سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانی


خەڵکی یارسان لە یەکگرتوویی و یەکدەستەگی حەرەکەتە یارسانیەکاندا بینیوە و دەبینێت. لە کاتێکدا گەلی کوردستان بە تێکڕای دەنگ نفرەت لە دوبەرەکی و لێکدابڕان دەکەن و خەڵکی یارسانیش وەک بەشێکی هەڵقوڵاوی ئەم کولتورە، لەم نەریتی تەفرەقە و لێکدابڕانە بێزارن، چەند کەسێک دور لە هەمو پرنسیپە ئیخلاقی، ڕێکخراوەیی و تەمەدونی یارسانی بو نیشاندانی دژایەتی کردنی بە ئاشکرای پروسەی یەکیەتی و یەکگرتنی ناو ماڵی یارسانی، لە ژێر ناوی "یاریکورد" لە گەڵ ئەم و ئەو وەک داڵدەدەری ئەمانە دانیشتن دەکەن و لە سەر حیسابی یاریکورد و خەڵکی یارسان دور لە هەر چەشنە مەشروعییەتی خەڵکی و ڕێکخراوەیی باس لە سەر خەڵکی یارسان دەکەن. هەندێک لایەنی کوردستانی بێ گوێدانە هیچ پرێنسیپکی دیپلوماتیک و ڕەوابتی نیوان حیزبی لە سەر ئەساسی حورمەتی بەرامبەر، لە گەڵ ئەم کەسانە کە هیچ مەشروعیتێکێان نیە دانیشتن دەکەن و بە پێشمەرگەوە ئیسکورتیان دەکەن و زور ناشیانە وەک هەیئەتی خوەیان بو ئەم کوبونەوە و ئەو چاوپێکەوتن دەیانبەن و دور لە هەمو ئخڵاقێکی سەردەمیانە بە وێنەیەک لە سەر سایتەکەیان وا نیشان دەدەن کە ئەوان وەک یاریکورد لەم مەحفەلانە بەشدارن و خەڵک بەم یاریانە گوڵ دەخوات.

ئەم لایەن و کەسایەتیانە دەبێ باش بزانن کە خەڵکی یارسان و بزوتنەوەکەیان زور لەوە وشیارترن کە ئەوان بتوانن بەم شێوە ئەسپی خویان تاو بدەن و بێباک لە ئێستا و داهاتوو بو کەڵکی کاتی خوەیان لە چەند کەسێک کەڵکی تەبلیغاتی خویان وەر بگرن.

دیارە دەکرێ بو ماوەێەکی زور کورت لە چەند کەسێک کە هیچ پێگەیەکی کومەڵایەتییان لە نیو کومەڵگای یارسانیدا نیە کەڵکی تەبلیغاتی خویان وەر بگرن و لە پێناو ئامانجە حیزبیەکانیان بە کاریان بەرن، بەڵام مێژوو سەڵماندویەتی کە ماهییەتی ئەم جورە کەسانە هەر زو بۆ کۆمەڵگا ڕوون دەبێتەوە و ئەوانەش هەر دەبێ بەو خەونە بتلێنەوە کە لە سەر ئەم جورە کەسانە داهاتوی خویان دەدەنە دەست قەزا و قەدەر.

شورای ناوەندی یاریکورد ئەم شێوە هەڵسوکەوتانە لە هەر لایەک و لە ژێر هەر ناو و نیشانێکدا بێ، ئێدانە دەکات، چونکە نەک هەر تەنیا هیچ خێرێکی بۆ گەلی کوردستان بە گشتی و خەڵکی یارسان بە تایبەتی نیە، بەڵکو دەبێتە هوی لێکترازان و دوبەرەکی و ئەندازیارانی ئەم داهێنانەش دەکرێ بۆ جارێکیش لە خوەیان بپرسن کە لەم بازاڕی ئانارشیزمەدا بێجگە لە مونفەعەتێکی کاتی چییان بەردەکەوێ؟

خەڵکی دڵسوز و بە ئەمەگی کوردستان

شورای مەرکەزی یاریکورد جارێکی دیکە و لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە بۆ ڕای گشتی ڕون دەکاتەوە کە ئەوانەی لە گەڵ هەندێک لایەنی کوردستانی لە کوردستانی باشوور چاوپێکەوتن و دیدار دەکەن و خوەیان بە ناوی"ڕێکخراوی یاریکورد" پێناسە دەکەن، هیچ پێوەندییەکیان بە یاریکوردەوە نەماوە و ڕەسمەن لە لایەن شورای مەرکەزی یاریکورد، هەڵبژێردراوی کونگرەی یەکەمی ئەم ڕێکخراوە دەر کراون. ‌هەر بویە دانوستان و گوفتوگو کردن لە گەڵ ئەم چەند کەسە، بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نابێ بۆ دروستکردنی پێوەندی لە نێوان خەڵکی یارسان، چونکە ئەمانە نەک هەر پێگەیەکیان لە نێو خەڵکدا نیە، بەڵکو بۆ خەڵکی یارسانیش باش ڕوون بوتەوە کە ئەمانە تەنیا بە دەستووری ئەم و ئەو بۆ لە نێو بردنی بیروکەی یەکیەتی یارسانی تێدەکوشن کە ماوەێەکە ڕێکخراوەکانی یاریکورد و بزوتنەوەی دموکراتیکی یارسان بەو پەڕی لە خو بوردویی و دڵسۆزیەوە هەوڵی بو دەدەن و سەرئەنجام خەریکن کونگرەی یەکگرتووی یارسانی دەگرن.

هیوادارین کە ئەم ڕونکردنەوەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەم کەسانە وەخویان بێن و چواردەورەکەشیان باشتر لە واقعییەتەکان تێبگەن، چونکە قبوڵکردنی ڕاستیەکان نەک هەر سەرکەوتنی بە دواوە دەبێت، بەڵکو شەفافییەت و شەهامەتی ئینسان و لایەنەکانیش دەر دەخات.

یاریکورد و جونبش دموکراتیکی یارسان لە بەرانبەر مافی ڕەوای یارسانیەکان بە یەکدی پەیمانیان داوە کە تا سەر لە سەر بەڵێنی یەکیەتی، برایەتی و یەکگرتوویی خەڵکی یارسان دەمێننەوە و بە سەر ئەم گیرەشێوینیەشدا سەربەرزانە سەر دەکەون.

سەرکەوی خەباتی یەکگرتوانەی خەڵکی یارسان.

شورای مەرکەزی یاریکورد

19.03.2012
http://yarikurd.com/ 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر