Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ اسفند ۲۴, چهارشنبه

بەشداربووانی چوارشەممە سووری ساڵ بەساڵ زیاد دەکات


بەشداربووانی چوارشەممە سووری ساڵ بەساڵ زیاد دەکات

ئەم ئێوارەیە لە ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری و مالمیۆ هەروەها ڤێستەرۆس ڕێوڕەسمی جەژنی ئاگر ناسراو بە چوارشەممە سووری یان کوڵە چوارشەممە بەڕێوە دەچێت، ئەم بۆنەیە کە بە جەژنی پێشوازی کردن لە جەژنی نەورۆز وەسف دەکرێت  چاوەرێ دەکرێت ئەم ئێوارەیە نزیکەی پانزەهەزار کەس بەشداری تێدا بکەن. ئەرکی دارایی بەڕێوەبردنی ئەم بۆنەیەش لە کاسەی کۆمۆنەکانەوەیە بەڵام ئەمساڵ شانۆی گشتی (Riksteater) یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەم بۆنەیەیە کە تەنها لە ستۆکهۆلم بە زیاد لە ملیۆنێک کرۆن بەشدارە.     ڕانی قەسابی لە شانۆی گشتییەوە دەڵێت ساڵ بەساڵ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە ئارەزووی زیاتری لەسەرە.

 جێی ئاماژەیە کە ئاگری چوارشەممە سووری ئەم ئێوارەیە لە شاری ستۆکهۆلم لە گەڕەکی ئەکالا  دەکرێتەوە و لە ناوەڕاستی شاریش  لە (Kungs trädgården) چەندین چالاکی هونەری بەڕێوە دەچێت.  ئەم جەژنە لەلایەن نەتەوەکانی کورد، فارس، بەلووچ، ئەفغان ، تاجیک و ئازەرییەکانەوە دەگێڕدرێت. 

http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5014102
----------------------


------------------------
دەولەتی سۆئید
 

ئامادەیی بۆ چاودێریکردنی پەیوەندەی ئینتەرنێتی هاوڵاتییان نییە

 
کۆمپانیاکانی  بواری پەیوەندییە ئینتەرنێتییەکان فریا ناکەون کارەکانیان لەگەڵ ئەو ڕێکارە نوێیەدا بگونجێنن کەلەماوەی ئەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدەن و لە یەکی مانگی مایەوە دەخرێتە کار. بەپێی ئەو ڕێکارەی پەرلەمان بە نیازە پەسەندی بکات لەلایەن یەکییەتی ئەوروپاوە پەسەند کراوە کە بەو پێیە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ناچار دەکرێن بۆ ماوەی شەش مانگ زانیاری و چالاکییە ئینتەرنێتییەکانی بەکارهێنەران لای خۆیان هەڵگرن. بەو شێوەیە ڕێ بۆ پۆلیس و دادوەری گشتی خۆش دەکرێت لە کاری تاوانکاری باشتر بکۆڵنەوە.
جا تا ئێستا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ئامادەیی تەکنەلۆجیان بۆ ئەو کارە نییە و ناشزانرێت ئاخۆ کام جۆرە زانیارییەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت چاودێری دەکرێت تا ئەو کاتەی پەرلەمان بڕیارەکە پەسەند دەکەن
جاشەکان لە ریگای ئیمیلەوە لە گەل ئیتلاعاتی ئیراندا پیوەندی دەکەن  لە وەلاتی سۆئید
------------------------
برگزاری چهارشنبه سوری در شهر عزیزم 

کرمانشاه؛ چهارشنبه سوری - شعار مرگ بر دیکتاتور


به آتش کشیدن عکس منحوس خامنه‌ای با شعار مرگ بر اصل ولایت فقیه ۲۳ اسفند ۱۳۹۰

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر