YPG: له‌ته‌لته‌مر (35) ئه‌ندامی گرووپه چه‌کداره‌کان کوژران
YPG: Li Til Temir'ê 35 çekdar hatin kuştin
Fermandariya Giştî ya YPG’ê da zanîn ku di nava hefteyekê de li Til Temirê 35 çekdarên hatin kuştin û 4 şervanên wan jî jiyana xwe ji dest dane.
فه‌رمانده‌یگشی یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ، رایگه‌یاند که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا له‌ناوچه‌ى (ته‌لته‌مر)ی رۆژئاوای کوردستان (35) ئه‌ندامی گرووپه چه‌کداره‌کان کوژراون و (4) شه‌رڤانی یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ش گیان له‌ده‌ستداوه .
فه‌رمانده‌ی گشتی YPG له‌سه‌ر شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ته‌لته‌مر له‌هه‌فته‌ی رابردوو، لێدوانیکی بڵاو کرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" له‌شاری ته‌لته‌مری رۆژئاوای کوردستان گروپه‌چه‌کداره‌کانى سه‌ربه‌عه‌شیره‌ی (شه‌رابیان) له‌نزیکی گوند (ئه‌لعه‌بید) هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر ده‌وریه‌ی هێزى یه‌کینه‌کانى YPG. بۆیه هێزى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ش وه‌ڵامى هێرشه‌که‌یان داوه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامی چالاکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا شه‌ڕو پێکدادان (2) رۆژ به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که گرووپه‌کانی وه‌ک (جه‌بهه‌ی ئه‌لنه‌سره)ش پشتگیری گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌عه‌شیره‌ی (شه‌رابیان)یان کردووه و ویستویانه هه‌ڵه‌که بۆ خۆیان به‌کار بهێنن و گرژی و ئاڵۆزی ناوخۆی په‌ره‌پێبده‌ن .
له‌به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌دا هاتووه که شه‌رڤانانی YPG بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌که ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دژی گرووپه چه‌کداره چه‌ته‌کانیان ده‌ست پێکردووه که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که بڵاو بوویه‌وه .
فه‌رمانده‌یی YPG راشیگه‌یاند که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی به‌رفراوان له‌شاری ته‌لته‌مر، له‌سه‌ر رێگای (تلبیده‌ر) هه‌رێمه‌که‌یان له‌گرووپه چه‌ته‌کان پاککرده‌ۆه‌ته‌وه .
له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه که له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کى شه‌ڕ و پێکدادان له‌و ناوچانه، (35) ئه‌ندامی چه‌کداری گرووپه چه‌ته‌کان کوژراون. له‌و ژماره‌یه (13)ی که‌س ئه‌ندامی گرووپی (جه‌بهه‌ی ئه‌لنه‌سره)یه. هه‌روه‌ها (5) که‌س له به‌دیل گیراوه‌کان ئه‌ندامانی هه‌مان گرووپن. له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا (4) شه‌رڤانی YPGش گیانیان له‌ده‌ستداوه .
له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا هاتووه که شه‌رڤانانی YPG ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازیان گرتووه .
له‌کۆتایی لێدوانى فه‌رمانده‌ى هێزى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG راگه‌یه‌ندرا که شاری تلته‌مر و له‌سه‌ر رێگای تلته‌مر ـ قامیشلۆ ئۆپه‌راسیۆنی پاککردنه‌وه‌ی گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌ستی پێکردو و ئه‌و هه‌رێمانه له‌گرووپه چه‌کداره‌کان پاک کراونه‌ته‌وه و YPGش به‌ڵێن و په‌یمان به‌گه‌لی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌دات که سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناوچه‌که له‌به‌ر هێرشی گرووپه چه‌کداره‌کان بپارێزێت .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر