لایەنەکانی ڕۆژهەڵات پشتیوانی لەداخوازی شەش
ڕێکخراوی مەدەنی دەکەن
-
لایەنە
سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات پشتیوانی لەداخوازی شەش ڕێکخراوی مەدەنی دەکەن!
سەربەستی:
بە پێی
بانگەوازێک کە ئەمڕۆ سێشەمە ٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧١٣ی کوردی وێنەیەکی بە دەستسەربەستی گەییشتووە، کۆمەڵێک پارت و ڕێکخراوی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە
پێوەندی بە گرتن و لە سێدارە دانی چالاکانی سیاسیی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان و هاوکات بۆ پشتگیری کردن لە پێشنیاری شەش ڕێکخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤ
کورد لە ڕۆژەڵاتی کوردستان, کە داوایان کردبوو ڕۆژی ٢٣ی گەڵاڕێزان بکرێتە ڕۆژی
ماتەمینی گشتی، بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
.
وەک لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە کە ئێمە ئەو حیزب
و رێکخراوانەی کە ئەم راگەیەندراوە هاوبەشەمان واژۆ کردووە، لەسەر ئەو باوەڕە
بووین کە دەبوو دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەبەرانبەر ئێعدامی ئەو 3 رۆڵە
زیندانییەی نەتەوەکەماندا، لەگەڵ هەڵوێست و هەنگاوی هاوبەش و بەرینی سەرجەم حیزب و
رێکخراوە کوردستانییەکان، رووبەڕوو ببایەوە و وەڵامی ئەو زنجیرە تاوانەی بە
پێشاندانی یەکگرتوویی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردستان، وەرگرتبایەتەوە.
لە خوارەوە سرنجتان بۆ بینینی بانگەوازەکە
ڕادەکێشین؛
ڕاگەیاندنی پشتیوانی ١٢
حیزب و ڕێکخراوی کوردستانیی
لە
بانگەوازی شەش ڕێکخراوەکەی مافی مرۆڤ
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
کوردستانییانی وڵاتپارێز!
بۆ دەنگهەڵبڕین دژ بە ئێعدامی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان، 6
رێکخراوی کوردستانیی مافی مرۆڤ، لە بانگەوازێکی هاوبەشدا پێشنیاریان کردووە کە:
"رۆژی پێنجشەممە 23ی خەزەڵوەر ببێتە رۆژی ماتەمینی گشتی و خەڵکی کوردستان
وێڕای چوونەسەر مەزاری شەهیدان، سەردانی بنەماڵەکانیان بکەن و هاوخەمییان لەگەڵ
دەرببڕن."
چاوەڕوانی هاوبەشی ئەو 6 رێکخراوە لە خەڵکی وڵاتەکەمان
ئەوەیە کە: "بەپشتگیریکردنی زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی دیکەی مەحکوم بە
ئێعدام، لەدژی سزای ئێعدام وەک تاوانێکی دژی مرۆڤی، هاودەنگیی بکەن و ناڕەزایەتی
خۆیان بە شێوازی مەدەنیانە لە پێشێلکردنی زەقی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی
(بندەستی) ئێران، بە گوێی دنیا بگەیەنن."
ئەو شەش رێکخراوە هاوکات
داوایان لە حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و میدیاکان کردووە کە لەگەڵیاندا هاودەنگ
بن، پشتیوانیی لەو هەنگاوە بکەن و خەڵک و لایەنگرانیان بۆ بەشدارییکردن، هان بدەن.
ئێمە ئەو حیزب و رێکخراوانەی کە ئەم راگەیەندراوە هاوبەشەمان
واژۆ کردووە، لەسەر ئەو باوەڕە بووین کە دەبوو دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەبەرانبەر
ئێعدامی ئەو 3 رۆڵە زیندانییەی نەتەوەکەماندا، لەگەڵ هەڵوێست و هەنگاوی
هاوبەش و بەرینی سەرجەم حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان، رووبەڕوو ببایەوە و
وەڵامی ئەو زنجیرە تاوانەی بە پێشاندانی یەکگرتوویی کورد و هێزە سیاسییەکانی
کوردستان، وەرگرتبایەتەوە.
بەڵام ئێستا کە ئەو کۆدەنگییە هەمووانییە نەخەمڵیوە، بە
ئەرکی ئینسانی، ئەخلاقی، نەتەوەیی، دینی و سیاسیی خۆمان دەزانین کە بە پشتیوانیی
کردنی هاوبەشمان لە بانگەوازی رێکخراوە مەدەنییەکان، گیانی بەرەنگاریی گشتی و
یەکێتی و یەکڕیزیی لەبەرانبەر دەسدرێژییەکانی تاران بە دژی نەتەوەکەمان و کوشتار و
ئێعدامی رۆڵەکانی، بەهێز بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە پشتیوانیی لێبڕاوی خۆمان
لە بانگەوازی ئەو 6 رێکخراوە دەردەبڕین کە رۆژی 23ی خەزەڵوەر ماتەمینی گشتیی بێ لە
رۆژهەڵاتی کوردستان؛ تا بەمجۆرە خەڵکی کوردستان دەنگی یەکگرتووی خۆیان دژ بە
ئێعدامی رۆڵەکانیان و بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی پۆلێکی دیکە لە زیندانیی
سیاسی و مەدەنیی کورد دەرببڕن.
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
با رۆژی پێنجشەممە 23ی خەزەڵوەر، وێڕای بەرپەرچدانەوەی
تاران لە گرتن و ئەشکەنجەدان و سەپاندن و جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بەسەر
چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی کورد، ناڕەزایەتیی خۆمان لە دژی سیاسەتی سەرکوت و
کوشتاری سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی نەتەوەکەمان دەرببڕین و پشتگیری و
هاوخەمیی هاوبەشمان بۆ زیندانیانی سیاسیی و بنەماڵەکانیان بە گەلانی جیهان نیشان
بدەین.
رێکخراوی یاریکورد (یارسان)
رێکخراوی خەڵکیی کورمانجی خۆراسان
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان - نینا
رێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان (پێکهاتوو لە 3
رێکخراوی لاوان)
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان PAK
٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ی
کوردی
12 نۆڤامبری 2713 زایینی
سەرچاوە: سەربەستی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر