لەنێوان مەحكومكردنی تیرۆر و لەناوبردنی!
هەر لە سەرۆكی هەرێم تا سەرۆكی حكومەت، پەرلەمان و ئەندامانی مەكتەب سیاسییەكانی حزبەكان تیرۆركردنی(كاوە گەرمیانی)یان مەحكومكرد.
لیرە بە كورتی دەڵێین:
ناعەداڵەتی كۆمەڵایەتی سەرچاوەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسە رەخنەگرەكانەو ئەگەر حكومەت و حزبە دەسەڵاتدارەكان بەڕاستی ئیدانەی تیرۆركردنی(كاوە گەرمیان)دەكەن، با "ریفۆرمی" سیستێمە ناعادلەكەیان بكەن كە درزی قوڵ و بەرینی لەنێوان(هەژاران) و(سیستێمی سەرمایەداری) درووستكردووە.
تا لە كۆمەڵگەكەمان ناعەدالەتی هەبێت، رۆژنامەنووس و هێزە چەپەكان رووبەرووی تیرۆری باندە چەكدارە نهێنیەكانی سەرمایە دەبنەوەو سۆران، سەردەشت و ئێستا كاوە تەنها بەشێكن لە زنجیرەی ئەقڵیەتی تیرۆر و تۆقاندنی سیاسی.
كاوە وەك گەنجێكی هەژار و دڵ پڕ لە ئومێد، چاونەترسانە بوو بە بەشێك لە سەنگەری ململانییەكی نابەرابەر بۆ بەرگرتن لە ئامێری زەبەلاحی ستەمكاران، بەڵام بەشێوەیەكی نامەرد و ترسنۆكانە، زەفریان پێبرد، لەباوەشی دایكیدا خەڵتانی خوێنیان كرد.
ئێستا:
كاوە ناسنامەی دژ بە گەندەڵكارانە
كاوە ویژدانی زیندووی هەژارانە
كاوە رێگا و ئومیدی خەباتی رەوای ئازادیخوازنە
كاوە سەفیری حەقبێژیمانە
كاوە چیتر تەنها ناوی گەرمیانیەك نیە، بەڵكو گەرمیانی كرد بە هاواری دادوەری و سەرفەرازی ئینسان لە ستەم و جیهانی ئازادیخواز لە ئامێزی دەگرن!

لەو چركەیە كاوەی سوور بە خوێنەكەی سوورپۆشكرا...سەرلەنوێ بە هەزاران شێوە و ملیونان شێوە و ناو رەنگ و ناسنامە لەدایكبوو:
- لە خانەقین بوو بەناوی شەقام و سەدان دار و گوڵ
- لە سلیمانی بوو بە ناڕەزایەتی
- لە هەولێر بوو بە شانۆ
- لە سوید مێوانی پەرلەمان و گۆڕەپانەكەی ستۆكهۆڵم
- لە دهۆك بوو بە هاوار
- لە بەلژیكا بوو بە ناسنامە
- لە كفری بوو بە دروشم
- لە سەیدسادق بوو لە جەسوری
- لە رانیە بوو بە خۆپیشاندان و
- ئەمڕۆ لە موینشن مشتێكی بەرز بۆ سووربوون لەسەر رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمی دوژمنانی ئازادی!
دڕندەكان كاوەیان كوشت و هەزاران كاوە لەدایكبوون و پێكەوە هاواردەكەن: هەموومان كاوەین!
لە هەركوێ ستەمكار، هاوار و داخوازی خەڵك هەبێت ئێمەش لەوێین!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر